ئەگەری بڕینی مووچەی 100 هەزار کەس هەیە

هەواڵ / کوردستان :: 11/12/2019‌ :: 12222‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی 

بەپێی بەدواداچونەكانی سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لەپەرلەمانی كوردستان  100 هەزار پلەی خانەنشینی نایاسایی بوونی هەیە، دەبێت هەڵوەشێتەوە و مووچەکانیان بخرێتەوە خەزێنەی گشتی حکومەت.

شیرین ئەمین، سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لەپەرلەمانی كوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: ئەو پرۆژەی ئێستا هەیە لە ئەنجومەنی وەزیران گۆڕانكاری تیادادەكرێت، ئینجا دێتە پەرلەمانی كوردستان، پرۆژەكە تەنیا باسی خەرجی تیاداكراوە کە خەرجی مووچەخۆران چەند بۆ مووچە دەڕوات، بەڵام  بزوتنەوەی گۆڕان نیگەرانە لەو پرۆژەیە كە باسی داهاتی ناوخۆی تێدا نەکراوە، ئێمە داوامان كردووە كە باسی داهاتی هەرێمی كوردستان بهێنریتە ناو پڕۆژە یاساكە.

شیرین ئەمین وتیشی: "لەناو یاساكە دەبێت باسی دروستكردنی سندوقی داهاتی نەوت و داهاتی سنورەكان و داهاتی ناوخۆی تێدابێت و ناشبێت موچەی فەرمانبەری حەقیقی یان دەرماڵەی فەرمانبەری حەقیقی كەشیاوی وەرگرتنی ئەو دەرماڵەیە لێی ببڕێت.

 ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: "دواكەوتنی هاتنی پرۆژەكە بۆ پەرلەمان پەیوەستە بە  كۆمەڵێك دۆسیەوە كە پێویستە لەپرۆژەكە چارەسەر بكرێت ئینجا بنێردرێتە پەرلەمان".

 

ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure