سه‌رۆكی سەندیکای پارێزەران گومانی له‌ ژماره‌ی ئه‌ندامانی خۆی هه‌یه‌

هەواڵ / کوردستان :: 11/12/2019‌ :: 160‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 


سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان گومانی له‌ داتای ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكاكه‌ی هه‌یه‌ و بۆ ئه‌مه‌ش داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات سیستمی بایۆمه‌تری له‌ سه‌ندیكای پارێزه‌ران ئه‌نجامبدرێت. 


به‌پێی نووسراوێكی سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان به‌ ژماره‌ (5037) كه‌ له‌ رۆژی 11ی ئه‌م مانگه‌ ده‌رچووه‌ و ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كراوه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌: ئاماژه‌ به‌ راسپارده‌ی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می پارێزه‌ران و به‌ مه‌به‌ستی پاكردنه‌وه‌ی تۆماری ئه‌ندامانی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان له‌ فه‌رمانبه‌ران كه‌ به‌پێی مادده‌ی (6)ی له‌ یاسای پارێزه‌رایه‌تی ژماره‌ 17، هه‌موار كراو نابێت نێوانی ئه‌ندامێتی سه‌ندیكاو وه‌زیفه‌ گشتییه‌كان كۆبكرێته‌وه‌. 

له‌ به‌شێكی تری نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌: به‌ پاكردنه‌وه‌ی تۆماری ئه‌ندامانمان له‌ فه‌رمانبه‌ران پاره‌یه‌كی زۆر بۆ خه‌زینه‌ی گشتی حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ته‌نها رێگه‌ش بۆ جێبه‌جیكردنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ئه‌نجامدانی بایۆمه‌تریه‌ بۆ پارێزه‌ران له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كه‌ پێشتر ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی بۆ فه‌رمانبه‌ران ئه‌نجامداوه‌. 

له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌نگاوه‌ بۆ پارێزه‌ران هه‌ر فه‌مانبه‌رێك به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسای خۆی تۆمار کردبێت له‌ سه‌ندیكاكه‌مان ئاشكرا ده‌بێت ئه‌وكات ئێمه‌ وه‌ك سه‌ندیكا به‌پێی یاسا رێككاری یاسای دژ به‌و كه‌سانه‌ ده‌گرینەبەر و ره‌وانه‌ی دادگایان ده‌كه‌ین و ئێوه‌ش وه‌ك حكومه‌ت به‌پێی یاسا ده‌توانن رێككاری یاسای بگرنه‌ به‌ر، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ین به‌ زووترین كات فه‌رمان بده‌ن به‌ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی بایۆمه‌تری. 


ده‌قی نووسراوه‌كه‌:   

 

 

ک. س

hawler office

Attachments13:58 (1 hour ago)
to me
 
 
 
 
 
سه‌رۆكێك گومانی له‌ ژماره‌ی ئه‌ندامانی خۆی هه‌یه‌
دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان گومانی له‌ داتای ژماره‌ی ه‌ندامانی سه‌ندیكاكه‌ی هه‌یه‌و بۆ ئه‌مه‌ش داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات سیستمی بایۆمه‌تری له‌ سه‌ندیكای پارێزه‌ران ئه‌نجامبدرێت. 
به‌پێی نووسراوێكی سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان به‌ ژماره‌(5037) كه‌ له‌ رۆژی 11ی ئه‌م مانگه‌ ده‌رچووه‌و ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كراوه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌: ئاماژه‌ به‌ راسپارده‌ی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می پارێزه‌ران و به‌ مه‌به‌ستی پاكردنه‌وه‌ی تۆماری ئه‌ندامانی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان له‌ فه‌رمانبه‌ران كه‌ به‌پێی مادده‌ی(6)ی له‌ یاسای پارێزه‌رایه‌تی ژماره‌ 17، هه‌موار كراو نابێت نێوانی ئه‌ندامێتی سه‌ندیكاو وه‌زیفه‌ گشتییه‌كان كۆبكرێته‌وه‌. 
 
له‌ به‌شێكی تری نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌: به‌ پاكردنه‌وه‌ی تۆماری ئه‌ندامانمان له‌ فه‌رمانبه‌ران پاره‌یه‌كی زۆر بۆ خه‌زینه‌ی گشتی حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ته‌نها رێگه‌ش بۆ جێبه‌جی كردنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ئه‌نجامدانی بایۆمه‌تریه‌ بۆ پارێزه‌ران له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كه‌ پێشتر ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی بۆ فه‌مانبه‌ران ئه‌نجامداوه‌. 
 
له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌نگاوه‌ بۆ پارێزه‌ران هه‌ر فه‌مانبه‌رێك به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسای خۆی تۆمار له‌ سه‌ندیكاكه‌مان ئاشكرا ده‌بێت ئه‌وكات ئێمه‌ وه‌ك سه‌ندیكا به‌پێی یاسا رێككاری یاسای دژ به‌و كه‌سانه‌ وه‌رده‌گرین و ره‌وانه‌ی دادگایان ده‌كه‌ین و ئێوه‌ش وه‌ك حكومه‌ت به‌پێی یاسا ده‌توانن رێككاری یاسای بگرنه‌ به‌ر، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ین به‌ زووترین كات فه‌رمان بده‌ن به‌ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی بایۆمه‌تری. 
ده‌قی نووسراوه‌كه‌:   



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure