حكومه‌ت واده‌یه‌كى نوێ بۆ قه‌رزى كۆمپانیاو وەبه‌رهێنه‌ران دیاریده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 11/12/2019‌ :: 173‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى قه‌رزى حكومه‌ت لاى كۆمپانی او وه‌به‌رهێنه‌ران دواى وه‌رگرتنى داتاو زانیارى له‌ وه‌زاره‌تى دارایى، واده‌ى كۆتایى بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان داناوە كه‌ سه‌ره‌تاى شەش مانگى یه‌كه‌مى ساڵى داهاتووە.

ئه‌و كۆمپانیاو وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ى كه‌ قه‌رزارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانن، پێویست بوو تاوه‌كو 20ى ئابى 2019، قه‌رزه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ لاى حكومه‌ت، به‌ڵام دواى ته‌وابوونى ئه‌و واده‌یه‌ به‌شێكى كه‌م له‌ قه‌رزه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ، له‌سه‌ر ته‌وابوونى واده‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان وه‌زاره‌تى دارایى به‌ نوسراوى فه‌رمى داواى له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كردووه‌ و به‌مه‌به‌ستى ده‌ركردنى بڕیارێكى نوێ و چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و سوانه‌ى هاتۆته‌ سه‌ر قه‌رزه‌كان دواى دواكه‌وتن بڕیارى نوێ بده‌ن.

به‌ پێى زانیارییه‌كان ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌ڵامى نوسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى داوه‌ته‌وه‌ و داواى له‌ وه‌زاره‌تى دارایى كردووه‌ دوایین داتاو ئامار له‌باره‌ى قه‌رزه‌كان ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بكه‌ن، دواى ره‌وانه‌كردنى داتاو زانیارییه‌كانیش تاوه‌كو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران واده‌یه‌كى نوێ بۆ پێدانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزانه‌ دیاركردووه‌ كه‌ شەش مانگى یه‌كه‌مى ساڵى داهاتووه‌، ئه‌گه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ران قه‌رزه‌كان نه‌ده‌نه‌وه‌ ئه‌وا ئه‌نجومه‌ن رێككارى یاسایى ده‌گرێته‌به‌ر.

به‌ پێى داتاو ئاماره‌كان، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕى 721 ملیار دینار قه‌رزى داوه‌ته‌ بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌ران و به‌ڵێنده‌ران به‌شێوه‌ى قه‌رزى مه‌كشوف و خصم (كۆمپیاله‌) و قه‌رزى نه‌قدى، ئه‌وانه‌شى سوودمه‌ندبوون (2.774) دوو هه‌زار و حه‌وت سه‌د و حه‌فتاوچوار كه‌سن. قه‌رزه‌كانیش له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاكان به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌شبووه‌: 447 ملیار دینار له‌ هه‌ولێر وه‌رگیراوه‌ به‌ فائیده‌ى 11%.  267 ملیار له‌ سلێمانى وه‌رگیراوه‌ به‌ فائیده‌ى 3% بۆ 8% به‌ شێوه‌ى قه‌رزى نه‌قدى، حه‌وت ملیار دیناریش له‌ دهۆك وه‌رگیراوه‌ به‌ فائیده‌ى 11%.

به‌ پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست دواڕۆژ، كه‌وتوون، له‌ كۆى ئه‌و 721 ملیاره‌ى قه‌رزى حكومه‌ت لاى كۆمپانیاكان له‌ ساڵى 2019  7% گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕایگەیاند: حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە هەموو ئەو قەرزانەی كە لە لای سەرمایەدار و خاوەن كۆمپانیاكانە، وەریانبگرێتەوە، كە بڕەكەی 741 ملیار دینارە.

وتیشى: "لە ماوەیەكی نزیكدا حكوومەت كاتێكیان بۆ دیاری دەكات، هەروەها دەرفەتیشیان پێ دەدات بۆ ئەوەی حیسابی خۆیان بكەن."

 

ک. س

Sartip Waisy

13:36 (1 hour ago)
to me
 
 
 
 
 

حكومه‌ت واده‌یه‌كى نوێ بۆ قه‌رزى كۆمپانیاو وبه‌رهێنه‌ران دیاریده‌كات

دواڕۆژ نوسینگه‌ى هه‌ولێر

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى قه‌رزى حكومه‌ت لاى كۆمپانیاو وه‌به‌رهێنه‌ران دواى وه‌رگرتنى  داتاو زانیارى له‌ وه‌زاره‌تى دارایى واده‌ى كۆتایى بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانه‌ كه‌ سه‌ره‌تاى شةش مانگى یه‌كه‌مى ساڵى داهاتووى دیاریكردووه‌.

ئه‌و كۆمپانیاو وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ى كه‌ قه‌رزارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانن، پێویست بوو تاوه‌كو 20ى ئابى 2019، قه‌رزه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ لاى حكومه‌ت، به‌ڵام دواى ته‌وابوونى ئه‌و واده‌یه‌ به‌شێكى كه‌م له‌ قه‌رزه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ، له‌سه‌ر ته‌وابوونى واده‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان وه‌زاره‌تى دارایى به‌ نوسراوى فه‌رمى داواى له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كردووه‌و به‌مه‌به‌ستى  ده‌ركردنى بڕیارێكى نوێ و چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و سوانه‌ى هاتۆته‌ سه‌ر قه‌رزه‌كان دواى دواكه‌وتن بڕیارى نوێ بده‌ن.

به‌ پێى زانیارییه‌كان ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌ڵامى نوسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى داوه‌ته‌وه‌و داواوى له‌ وه‌زاره‌تى دارایى كردووه‌ دواین داتاو ئامار له‌باره‌ى قه‌رزه‌كان ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بكه‌ن، دواى ره‌وانه‌كردنى داتاو زاینارییه‌كانیش تاوه‌كو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران واده‌یه‌كى نوێ بۆ پێدانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزانه‌ دیاركردووه‌ كه‌ شةش مانگى یه‌كه‌مى ساڵى داهاتووه‌، ئه‌گه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ران قه‌رزه‌كان نه‌ده‌نه‌وه‌ ئه‌وا ئه‌نجومه‌ن  رێككارى یاسایى ده‌گرێته‌ به‌ر.

به‌ پێى داتاو ئاماره‌كان،  حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕى 721 ملیار دینار قه‌رزى داوه‌ته‌ بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌ران و به‌ڵێنده‌ران به‌شێوه‌ى قه‌رزى مه‌كشوف و خصم (كۆمپیاله‌) و قه‌رزى نه‌قدى، ئه‌وانه‌شى سوودمه‌ندبوون (2.774) دوو هه‌زارو حه‌وت سه‌دو حه‌فتاوچوار كه‌سن. قه‌رزه‌كانیش له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاكان به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌شبووه‌: 447 ملیار دینار له‌ هه‌ولێر وه‌رگیراوه‌ به‌ فائیده‌ى 11%.  267 ملیار له‌ سلێمانى وه‌گیراوه‌ به‌ فائیده‌ى 3% بۆ 8% به‌ شێوه‌ى قه‌رزى نه‌قدى، حه‌وت ملیار دیناریش له‌ دهۆك وه‌رگیراوه‌ به‌ فائیده‌ى 11%.

به‌ پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست دواڕۆژ، كه‌وتوون، له‌ كۆى ئه‌و 721 ملیاره‌ى قه‌رزى حكومه‌ت لاى كۆمپانیاكان له‌ ساڵى 2019  7% گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، له‌وباره‌یه‌وه‌  ڕاگەیاند: حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە هەموو ئەو قەرزانەی كە لە لای سەرمایەدار و خاوەن كۆمپانیاكانە، وەریانبگرێتەوە، كە بڕەكەی 741 ملیار دینارە.

وتیشى " لە ماوەیەكی نزیكدا حكوومەت كاتێكیان بۆ دیاری دەكات، هەروەها دەرفەتیشیان پێ دەدات بۆ ئەوەی حیسابی خۆیان بكەن."

 
 
 
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure