چوار سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو

هەواڵ / کوردستان :: 11/12/2019‌ :: 949‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

ئه‌و كه‌سه‌ی چوار ئه‌ندامی خێزانه‌ سوریه‌كه‌ی له‌ هه‌ولێر كوشت چوار بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو. 


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ دادگای تاوانی هه‌ولێر كه‌ نه‌یویست ناوكه‌ی بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: بکوژی خانەوادە سورییەکە لە دادگای تاوانی ھەولێر چوار بڕیاری سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووه‌.

وتیشی "جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ ته‌نها له‌سه‌ر واژۆی سه‌رۆكی هه‌رێم ماوه‌و گه‌ر ئه‌و واژۆی بكات ئه‌وا له‌سێداره‌ ده‌درێت".  

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure