له‌سلێمانی گرێبه‌ستێك به‌ بڕی یه‌ك ملیۆن یۆرۆ واژۆ كرا

هەواڵ / ئابوری :: 11/12/2019‌ :: 495‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

لە یەکەمین ڕۆژی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک گرێبه‌ستێك به‌بڕی یه‌ك ملیۆن یۆرۆ واژۆ كرا.


حەسەن رەحیم، خاوەنی کۆمپانیای ئەتڵەس بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: لە یەکەمین ڕۆژی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک یەکەمین گرێبەستی بازرگانی لە نێوان کۆمپانیای ئەڵمانی (specht) و کۆمپانیای مەردۆخی لە سلێمانی واژۆکرا".

راشیگەیاند: ئەم گرێبەستە تایبەتە بە کڕینی ھێڵێکی کێڵگەی پەلەوەری بۆ سێ ھۆڵی گەورە کە توانای بەرھەمھێنانی ١٨٣.٦٠٠ مریشکی ھێلکەکەری لە ساڵێکدا ھەیە و ٤٠٠٠ تەن ھێلکە بەرھەم دەھێنێت کە دەکاتە ٦٠ ملیۆن ھێلکە لە ساڵێکدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک بە دروشمی ژیانەوەی خەڵک و خاک بە بەشداری زیاتر لە ١٠٠ کۆمپانیا کرایەوە.

پێداچوونەوەو بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure