گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 11/12/2019‌ :: 1271‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی

هاتووچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا كه‌سێك گیانی له‌ ده‌ستداو  كه‌سێكی تریش بریندار بوو. 


فازل حاجی، وته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌سه‌ر شه‌قامی هه‌ولێر- كۆیه‌ رووداوێكی هاتووچۆ روویدا.  

وتیشی "رووداوه‌كه‌ له‌وكاته‌دا روویداوه‌ كاتێك هاووڵاتییه‌ك ویستویه‌تی له‌ شه‌قامه‌كه‌ بپه‌ڕیته‌وه‌ ئه‌وبه‌ره‌وه‌، له‌وكاته‌دا ئۆتۆمبێلێك خۆی پێداكێشاوه‌و هه‌ر له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌". 
 
شایه‌تحاڵێكیش بۆ دواڕۆژ وتی "هاووڵاتیه‌كه‌ ناوی محه‌مه‌د به‌شاره‌و  ته‌مه‌نی 38 ساڵه‌". 

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە