لیستێكی نوێی مووچه‌ راگه‌یه‌ندرا

هەواڵ / کوردستان :: 11/12/2019‌ :: 17647‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرای كرد: سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ بۆ دواڕۆژ ئاشكرای كرد: سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 12ی كانونی یه‌كه‌م، مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی 2019ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت

بڕیاروایه‌ ڕۆژی یەکشەممەشمووچه‌ی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، كەسوكاری شەهیدان وئەنفالكراون و زیندانیانی سیاسی دابه‌شبكرێت.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure