شه‌ش كه‌س له‌ناو نه‌خۆشخانه‌یه‌كدا كوژران

هەواڵ / جیهان :: 11/12/2019‌ :: 1237‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پۆلیسی چیك رایگه‌یاند: چه‌كدارێك له‌ ژووری چاوه‌ڕوانی نه‌خۆشخانه‌ی شاری ئۆسترافا به‌ ده‌ستڕێژی گولـله‌ 6 كه‌سی كوشت و دواتر هه‌ڵات و به‌ فیشه‌كێكیش كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.


ئه‌وه‌ دووه‌م رووداوی كوشتنه‌ له‌ دواى 2015وه‌ كه‌ له‌و ساڵه‌دا كه‌سێك به‌ ناو چێشتخانه‌یه‌كدا به‌ ده‌ستڕێژی گولـله‌ 8 هاووڵاتی كوشت.

پۆلیس ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ویستوویانه‌ ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه‌ كه‌ كه‌سێكی ته‌مه‌ن 42 ساڵ بووه‌ ده‌ستگیربكه‌ن، به‌ڵام فیشه‌كێكی ناوه‌ به‌ سه‌ری خۆیه‌وه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure