ئێران هۆشداری ده‌داته‌ هاووڵاتییه‌كانی گه‌شتی ئه‌مریكا نه‌كه‌ن

هەواڵ / جیهان :: 11/12/2019‌ :: 176‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداری ده‌داته‌ هاووڵاتییه‌كانی كه‌ گه‌شت نه‌كه‌ن بۆ ئه‌مریكا.


ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی بڵاویكرده‌وه‌: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا: هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت كه‌سانی ده‌سته‌بژێر، ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ گه‌شت نه‌كه‌ن بۆ ئه‌مریكا.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ "ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی پێشوودا ده‌ستیكردووه‌ به‌ لێپێچینه‌وه‌ی ئه‌منی و یاسایی و تاكلایه‌نه‌ له‌ دژی ئێرانییه‌كان، به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر كه‌سانی ده‌سته‌بژێر".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: پێویسته‌ هاووڵاتیان و به‌تایبه‌ت كه‌سانی ده‌سته‌بژێر و زانایان گه‌شت نه‌كه‌ن بۆ ئه‌مریكا، ته‌نانه‌ت بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆنگره‌ زانستییه‌كان یان ئه‌گه‌ر بانگهێشتنامه‌شتان هه‌بوو.

ئا: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure