ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 11/12/2019‌ :: 157‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

وابڕیاره‌ پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى پرسى چاكسازى و ژماره‌یه‌كى پرسى دیكه‌ كۆببێته‌وه‌.


(ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ى كانونى یه‌كه‌م)، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى هه‌فتانه‌ى خۆى له‌باره‌ى پرسى چاكسازى ئه‌نجامده‌دات و ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به‌ گفتووگۆكردنى ره‌شنووسى یاسایى چاكسازى و دواتر په‌سه‌ندكردنى به‌مه‌به‌ستى ناردنى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان.

به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ پیشنیازى یاسایى چاكسازى و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیكه‌  له‌ 21 ماده‌ پێكدێن و وابڕیاره‌ دواى ئه‌وه‌ى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا ده‌ستكارییه‌كى كه‌م ده‌كرێت و بۆچوونى لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانى حكومه‌تى له‌سه‌ر وه‌رده‌گیرێت، راسته‌وخۆ ده‌نێردرێته‌ په‌رله‌مان.

لاى خۆیه‌وه‌ ڤاڵا فه‌رید، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى هه‌رێم له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ میدیاكانى راگه‌یاند: ره‌شنووسى یاسایى چاكسازى هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌ په‌سه‌ند ده‌كرێت و له‌ هه‌مان رۆژیش ده‌نێردرێته‌ په‌رله‌مان.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure