له‌ ئه‌مریكا 6 كه‌س كوژران

هەواڵ / جیهان :: 11/12/2019‌ :: 143‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا ئاشكرایان كرد له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌كردن له‌ ویلایه‌تی نیوجێرسی، 6 كه‌س كوژران كه‌ یه‌كێك له‌ كوژراوه‌كان ئه‌نجامده‌ره‌كه‌یه‌تی.


پۆلسی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه‌: دوو كه‌س ده‌ستڕێژی گولـله‌یان له‌ خه‌ڵك و پۆلیس كردووه‌، له‌ ئه‌نجامدا سێ كه‌سی مه‌ده‌نی و ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس و هه‌ردوو ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ كوژراون.

به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی "ئێن بی سی نیوز"ی ئه‌مریكی، ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ تاوانێكی كوشتنی پێشوه‌خت كردووه‌و له‌ دو كه‌س نزیك بووه‌ته‌وه‌ بۆ پرسیار لێكردنیان، یه‌كێك له‌و دوو كه‌سه‌ش راسته‌وخۆ فیشه‌كێكی ناوه‌ به‌ سه‌ری ئه‌فسه‌ره‌كه‌وه‌و كوشتوویه‌تی.

به‌وته‌ی پۆلیس "دوو گومانلێكراوه‌كه‌ به‌ تاكسییه‌ك هه‌ڵاتوون و له‌ 8 كیلۆمه‌تر دووری باشوری رۆژئاوای شاری مانهاتن چوونه‌ته‌ ناو فرۆشگایه‌كی سه‌وزه‌و میوه‌وه‌، دواتر له‌و شوێنه‌ كوژراون".

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure