کارەبای ناوچەیەکی سلێمانی بۆ هەفتەیەک دەکرێت بە 24 کاتژمێر

هەواڵ / کوردستان :: 10/12/2019‌ :: 4974‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت: کێشەی نەبوونی کارەبا لە قەزای پێنجوێن چارەسەر دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی (ئەمشەو سێشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2019) لە رونکردنەوەیەکدا رایدەگەیەنێت: تەنیا بۆ ماوەی یەک هەفتە کێشەی نەبوونی کارەبای قەزای پێنجوێن چارەسەر دەکرێت چونکە ناتوانن لەسەر پشکی سلێمانی کارەبایان بدرێتێ.

 

رونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانییەوە:

سه‌باره‌ت به‌ دیاریكردنى پشكى كاره‌باى پێنجوێن، كه‌ نیگه‌رانى لاى دانیشتوانى پێنجوێن دروست كردبوو، له‌ ئێستا بڕى 25 مێگاوات بۆ سنورى قه‌زاى پێنجوێن دیاریكراوه‌، له‌ له‌سه‌ر فه‌رمانى به‌رێز پارێزگارى سلێمانى بۆ هه‌فته‌یەک كاره‌باى پێنجوێن ئاسایی ده‌كرێته‌وه‌و بڕینى كاره‌باكه‌یان راده‌گیرێت تا كێشه‌كه‌یان له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ئه‌كریت ، چونكه‌ له‌ ٢٥ مێگاوات زیاتر ناتوانرێت له‌پشكى سلێمانى پێیان بدریت.

 

ئا: رێباز



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure