له‌كه‌ركوك داعش هێرشێكی ئه‌نجامدا

هەواڵ / کوردستان :: 10/12/2019‌ :: 275‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

لە رۆژئاوای کەرکوک چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر هێزە عێراقییەکان و قوربانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.


سەرچاوەیەک لەپۆلیسی دوبز ئەمشەو سێشەممە 10ی کانونی یەکەم بەدواڕۆژی راگەیاند: له‌ نزیک گوندی مەرعی سنوری قەزای دوبز، چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتە سەر بازگەیەکی پۆلیسی ئیتیحادی.

وتیشی "هێرشەکە سەرەتا لەرێگەی دوو گولـلە هاوەنەوە دەستیپێکردووەو دواتر بەچەکی بیکەیسی دراوە لەبازگەکەو شەڕ لەنێوانیان دروستبووەو 15 خولەکی خەیاندووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: کە به‌هۆی هێرشەکەوە دوو پۆلیسی ئیتیحادی برینداربوون.

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure