فه‌تح داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كات و كورد ره‌تیده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 10/12/2019‌ :: 355‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

هاوپه‌یمانێتی فه‌تح داوا ده‌كات هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن بكرێت و تیایدا 100% رێگه‌ به‌ خۆكاندیدكردنی تاكه‌كه‌سی بدرێت، پارتیش داوای مانه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ئه‌حمه‌د كنانی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ به‌رنامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ حكومه‌تددا رێكده‌كه‌وین له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، هاوپه‌یمانی فه‌تحیش كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختدا نییه‌و كێشه‌شمان له‌گه‌ڵ لیستی 100%ی تاكه‌كه‌سی نییه‌.

وتیشی "هه‌موو حكومه‌ته‌كانی پێشوو له‌سه‌ر رازیبوونی پێكهاته‌كان و به‌شبه‌شێنه‌ دامه‌زراوه‌و ئێستاش هه‌ندێك فراكسیۆن داوای پشكی خۆی ده‌كات، بۆیه‌ هێشتا هه‌لێك ماوه‌ بۆ رزگاربوون له‌ به‌شبه‌شێنه‌".

هاوكات عیماد باجه‌ڵان په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی: تائێستا فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان جێگره‌وه‌یان بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی نییه‌و جه‌ختی له‌ مانه‌وه‌ی ناوبراو وه‌كو سەرۆکی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر كرده‌وه‌.

وتیشی "كورد ده‌ستبه‌رداری مافه‌كانی خۆی نابێت له‌ حكومه‌تی داهاتووی عێراق و فراكسیۆنه‌ شیعه‌كانیش پشكی خۆیان ده‌وێت، وتی "وازهێنانی سه‌رۆك كۆمار و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی ئاژاوه‌".

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure