داوای ئاشكراكردنی رێككەوتنی نێوان ھەرێم و ناوەند دەكرێت

هەواڵ / عێراق :: 10/12/2019‌ :: 198‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا

پەرلەمانتارێكی عێراق بە نوسراوێك داوا لە سەرۆك وەزیرانی حكومەتی ناوەندی دەكات، دەقی رێككەوتنی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی ھەرێمی بۆ بنێردرێت، سەبارەت بە ھەناردەی نەوت و داھاتی دەروازە سنورییەكان و سەرجەم پابەندییە داراییەكانی نێوان ھەردوولا ئاشكرا بكات.


حسێن عەلی كەریم پەرلەمانتاری فراكسیۆنی نەھجی نیشتمانی لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عێراقی كردووە، دەڵێت "بۆ مەبەستی كاری چاودێریكردن، داواكارین وێنەیەك لە دەقی رێككەوتنی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی ھەرێم سەبارەت بە ھەناردەی نەوت و داھاتەكانی دەروازە سنورییەكانی و سەرجەم پابەندییە داراییەكانی نێوان ھەردوولامان بۆ بنێرن.

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure