360 ملیار دۆلار به‌هه‌ده‌ردراوه‌.. تێوه‌گلاوان دادگایی ده‌كرێن؟

هەواڵ / عێراق :: 10/12/2019‌ :: 460‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی رایگه‌یاند: 360 ملیار دۆلار له‌ پرۆژه‌ی وه‌همیدا به‌هه‌ده‌ردراوه‌و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ عێراق ره‌وانه‌ی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی بكات و تێوه‌گلاوان دادگایی بكرێن.


له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوودا، كه‌ رۆژی جیهانی ده‌ستپاكی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌، له‌ كۆنگره‌یه‌كدا كه‌ له‌ ئه‌بو زه‌بی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و وڵاتانی دراوسێ به‌شدار ده‌بن، داوا له‌ عێراق ده‌كرێت كه‌ په‌یوه‌ستییه‌كانی به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ ساڵی رابوردوودا ئاشكرا بكات.

سه‌عید یاسین موسا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌ڵێت "له‌و كۆنگره‌یه‌دا عێراق ناتوانێت داواكارییه‌كانی كۆنگره‌كه‌ ئاشكرا بكات كه‌ پێشتر داواى لێكراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاماره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كان و پاره‌ براوه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات".

هاوكات عه‌لی ته‌میمی پسپۆری یاسایی، رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ عێراق ره‌وانه‌ی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی بكات.

عه‌لی ته‌میمی پسپۆری یاسایی به‌ سایتی "مه‌سه‌لـله‌"ی راگه‌یاندووه‌: دواى گه‌یشتنی راپۆرته‌كانی رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ گه‌نده‌ڵی له‌ عێراق، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ عێراق بداته‌ دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی كاری له‌سه‌ر بكات".

وتیشی "ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌ به‌ ته‌واویی بگاته‌ دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌وا ده‌توانێت فه‌رمانی گرتن بۆ داواكراوان و ئه‌وانه‌ ده‌ربكات كه‌ ناویان ده‌بێت و حكومه‌تی عێراقیش په‌یوه‌ست ده‌كات كه‌ راده‌ستیان بكات".

ته‌میمی باسی له‌وه‌شكرد: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌توانێت دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند دابمه‌زرێنێت به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی داهاتووی عێراقدا.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure