وه‌زاره‌تی دارایی هۆشداری دەدات

هەواڵ / کوردستان :: 10/12/2019‌ :: 7382‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی

وه‌زاره‌تی دارایی رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ر باجده‌رێك و لایه‌نێكی به‌شدار له‌ ئاماده‌كردنی ژمێره‌ی كۆتایی خۆی بدزێته‌وه‌ له‌ باج ئه‌وا رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه‌.

به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم كه‌ ئاراسته‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی باجی ده‌رامه‌ت و باجی كۆمپانیاكان كراوه‌ تێیدا هاتووه‌: هاوپێچ له‌گه‌ڵ نووسراوماندا پێڕه‌وی ژماره‌ 1ی ساڵی 2019ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان- عێراق- تان بۆ ده‌نێرین كه‌ به‌ هه‌مواری په‌یڕه‌وی ژماره‌ 2ی ساڵی 1985ی تایبه‌ت به‌ تیانووس كردنی بازرگانی به‌ مه‌به‌ستی باجی ده‌رامه‌ت. 

له‌ خاڵی یه‌كه‌می نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌: داوای ژمێره‌ی كۆتایی (حسابات الختامیه‌) په‌سه‌ندكراوی ژمێركاری یاسایی (محاسب القانونی) له‌و باجده‌رانه‌ بكرێت كه‌ له‌ مادده‌ی دووه‌می بڕگه‌ی یه‌كه‌می په‌یره‌وی هه‌مواركراو دیاریكراوه‌.  

له‌ خاڵی دووه‌مدا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: داوای ژمێره‌یی كۆتایی په‌سه‌ندكراو له‌و باجده‌رانه‌ نه‌كرێت كه‌ له‌ مادده‌ی دووه‌می بڕگه‌ی دووه‌می په‌یره‌وی ئاماژه‌ پێكراودا هاتووه‌، به‌ڵام ده‌بێت ژمێره‌ی خۆی پێشكه‌ش بكات و ئه‌و ژمێره‌یه‌ش له‌لایه‌ن ژمێر یارو به‌ڕێوه‌به‌ری رێپێدراوی كۆمپانیا په‌سه‌ندكراو بێت و یاخود له‌لایه‌ن ژمێر یارو باجده‌ر په‌سه‌ند كراو بێت. 

هه‌روه‌ها له‌ خاڵی سێیه‌می نووسراوه‌كه‌دا هۆشداریش دراوه‌ته‌ باجده‌ران به‌وه‌ی هه‌ر باجده‌رێك و لایه‌نێكی به‌شدار له‌ ئاماده‌كردنی ژمێره‌ی كۆتایی ببێته‌ هۆكاری خۆدزینه‌وه‌ له‌ باج ئه‌وا سه‌رجه‌م ئه‌و مادده‌و بڕگه‌ یاساییانه‌ی له‌سه‌ر جێبه‌جێدەكرێت كه‌ له‌ یاسایی باجی ده‌رامه‌تی ژماره‌(113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو ئاماژه‌ی پێكراوه‌. 

 

ده‌قی نوسراوه‌كه‌و په‌یڕه‌وی پێدانی باج: 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure