حکومەتی هەرێم گفتوگۆ لەسەر مووچەو دەرماڵە دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 10/12/2019‌ :: 10692‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سبەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی پەسەندکردنی یاسای چاکسازی تایبەت بە مووچە و دەرماڵە دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیران (ئەمڕۆ سێشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: سبەی چوارشەممە حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی دەخرێتەڕوو و پێشبینی دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا پەسەند بکرێت و ئاڕاستەی پەرلەمان بکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد : هەر لە کۆبوونەوەکەدا حکومەت باسی چۆنێتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی حکومی و بە ئەلیکترۆنیکردنی سوتەمەنی دەکات.

ئا: رێباز

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure