کۆتایی هەفتەی داهاتوو یاسای وەبەرهێنان دەبرێتە پەرلەمان

هەواڵ / کوردستان :: 10/12/2019‌ :: 128‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سەنگین خۆشناو

دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان پڕۆژه یاسای وەبەرهێنان ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کردوو و ئەنجوومەنیش ڕەزامەندی لەسەر گۆڕانکارییەکانی پڕۆژە یاساکە داوە، بڕیاریشە کۆتایی هەفتەی داهاتوو ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت بۆ پەسەند کردنی.


محەمەد شوکری، سەرۆکی دستەی وەبەرهێنانی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: پڕۆژە یاساکە لە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر دراوە، بەڵام ڕەوانەی ئەنجوومەنی شورا کراوە بۆ پێداچوونەو بۆیە پێشبینی دەکەین تاکۆتایی هەفتەی داهاتوو ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت.

محەمەد شوکری، ڕاشیگەیاند: هەمواركردنەوەی یاساكه له بەرژەوەندی وەبەرهێنەرانه و هەمواركردنەوەکە هەموو ئیمیتیازاتێك دەدات به وەبەرهێن بۆئەوەی هیچ مافێكی نەفەوتێت هاوکات هەموو ئەو ڕۆتینیات و بارقورسیەی هەیە کەمکراوەتەوە لەسەر وەبەرهێن.

 

ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure