یەکەمین پیشانگەی کشتوکاڵ لە سلێمانی کرایەوە

هەواڵ / کوردستان :: 10/12/2019‌ :: 221‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد


یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کشتوکاڵ و پیشەسازیی خۆراک، بە دروشمی (ژیانەوەی خەڵک و خاک) بە بەشداریی زیاتر لە ١٠٠ کۆمپانیا، لە شاری سلێمانی کرایەوە.


سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانیـ بە دواڕۆژی راگەیاند"کۆمپانیای (اگلس الاصیل)ی رێکخەری سەرەکیی  پیشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، بە ھاوکاریی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، یەکەمین خولی پیشانگەی نێودەوڵەتیی کشتوکاڵ و پیشەسازیی خۆراکی، بە بەشداریی چەندین کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی، لە ھۆڵی پیشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی کردەوە بۆ بوارەکانی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و پەلەوەر و فێتێرنەری و هەنگەوانی و عەلەف و پەین و دەرمانی نەخۆشییە کشتوکاڵی و ئاژەڵیەکان".


وتیشی:"لەم پیشانگەیەدا ١٠٥ کۆمپانیا بەشدارییان کردووە کە لە وڵاتانی کەنەدا و دانیمارک و پۆڵندا و ئەڵمانیا و ئێران و تورکیا و ئوردن و سوریا و فرەنسا میسر و سعودیە و ئیمارات و..هتد هاتوون و لەم پیشانگەیەدا بەرھەمەکانیان نمایش کردووە و چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت".

پ: ل. م
ب: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure