كاركردن بۆ تەواوكردنی پێنجەمین گەوره بەنداو دەستیپێكرد

هەواڵ / کوردستان :: 10/12/2019‌ :: 727‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سەنگین خۆشناو

كارەكانی تایبەت بە تەواوكردنی پێنجەمین گەورە بەنداوی ھەرێمی كوردستان لە كۆتاییدایە و بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و كۆگاكانی ئاوی ھەرێمی كوردستانیش دەڵێت: "بەنداوی دێوانە لە دوای بەنداوی دووكان، دەربەندیخان، دھۆك و ئاوەسپی، پێنجەم گەورەترین بەنداوە لە ھەرێمی كوردستان، بە ھۆی ئەم بارانبارینیشەوە بەشی كۆنكرێتی بەنداوەكە تەواو نەكراوە و لە ماوەیەكی نزیكدا كۆتایی بە كارەكانی بەنداوەكە دێت و دەبێتە پێنجەمین بەنداو لە ڕووی گلدانەوەی ئاوەوە لە ھەرێمی كوردستان.

ئەكرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و كۆگاكانی ئاوی ھەرێمی كوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند:"كاركردن له بەنداوەكه بەردەوامه و بەمنزیكانه تەواو دەبێت.

ئەكرەم ئەحمەد، ڕاشیگەیاند:: یازده بەنداوی بچووك و مامناوەند لە هەرێمی كوردستان دەست بە تەواوكردنیان دەكرێت. حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بڕی سی و سێ ملیار دیناری بۆ تەواوكردنی یازده بەنداوی بچووك و مامناوەند لە ھەرێمی كوردستان دابین كردووە.

بەنداوی دێوانە دەكەوێتە سنووری دەربەندیخان و ساڵی دووهەزار و یازده بەردی بناغەی داندرا، بەڵام بەھۆی قەیرانی داراییەوە پڕۆژەكە ڕاگیرا.

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و كۆگاكانی ئاوی ھەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەشدا: ئەو بەنداوە سوودێكی زۆری بۆ خەڵكی دەربەندیخان و دەوروبەی دەبێت، ھاوكات كەمیی ئاوی ئەو ناوچەیە چارەسەر دەكات و بۆ سامانی گشتی و ژینگەی ئەو ناوچەیە و جووتیارانیش بەسوودە.

 

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure