خەڵاتی ئاڵتوونی بەخشرایە دایكی رامین حوسێن پەناهی

هەواڵ / کوردستان :: 10/12/2019‌ :: 118‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بڕیار محەمەد


 خەڵاتی ئاڵتوونی بەخشرایە ژنێكی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی دایكە شەریفە كە ساڵی رابردوو كوڕێكی بە ناوی رامینی حوسێن پەناهی لەسەر بیروڕای سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە سێدارە درا و كوڕێكی تریشی سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، بەڵام دواتر ئازادكرا.


ئەمڕۆ 10ی كانوونی یەكەمی 2019  ئەمجەد حوسێن پەناهی كوڕی دایكە شەریفە بە نوێنەرایەتی بنەماڵەكەی ئامادەی مەراسیمەكە بوو بەدواڕۆژی ڕاگەیاند ئەمڕۆ دڵخۆشین كە رێكخراوێكی بواری مرۆیی كە لەلایەن دادگای نێودەوڵەتیەوە  رێگای پێداروە  ئەمساڵ لە هەشتمەین خەڵاتیدا خەڵاتی بەخشیە دایكم وەكو دایكێكی تێكۆشەر و خۆڕاگر و قارەمانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان.


 وتیشی: "ئێمە وەكو بنەماڵەی رامین هەمووكات خەبات و تێكۆشانمان بەردەوام دەبێت بۆ ئاشتی و ئازادی و سەربەستی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بێگومان خەڵکی باشوری كوردستانیش هەمووكات هاوكار و پشتیوانی بنەماڵەكەمان بوونە لە كاتی ئەنجامدانی چالاكیی بۆ رامینی برام بەر لە لە سێدارەدانی، بۆیە دیسانەوە دیڵێمەوە  ئێمە شەرفمەندین كەوا كوڕێكمان لە پێناوی كوردایەتی و خەباتی سیاسیی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە سێدارە دراوە.


رامین حوسێن پەناهی لە 23/6/2017، بە تۆمەتی ئەندام بوون لە پارتێكی سیاسی رۆژھەڵاتی كوردستان، لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیركرا، لە 25/1/2018، بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەركرا.

 

ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure