ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێنماییەکی گرنگ دەردەکات

هەواڵ / کوردستان :: 10/12/2019‌ :: 2214‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی


ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم چه‌ند بڕیارێكی له‌باره‌ی سیستمی ژمێره‌ی كۆمپانیاكان و پێدانی باج ده‌ركرد و چه‌ند بڕگه‌یه‌كی له‌ په‌یڕه‌وی ساڵی 1985ی عێراقی هه‌موار كرده‌وه‌.
 

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ هه‌موارێكی تازه‌دا سه‌باره‌ت به‌ رێكخستنه‌وه‌ی ژمێره‌ی كۆمپانیاكان و پێدانی باج چه‌ند رێنماییه‌كی تازه‌ی ده‌ركردووه‌ كه‌ له‌ مادده‌ی یه‌كه‌می رێنماییه‌كه‌دا هاتووه‌: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌قی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (2) له‌ پێڕه‌وی تیانووسگرتنی بازرگانی بۆ مه‌به‌سته‌كانی باجی ده‌رامه‌ت ژماره‌(2)ی ساڵی 1985 كه‌ ئه‌مه‌ی خوراه‌وه‌ شوێنی ده‌گرێته‌وه‌:

 یه‌كه‌م: پێسپێردراوه‌كان پابه‌ند ده‌كرێن به‌ پێشكه‌شكردنی ئه‌ژمێره‌كانیان بۆ ده‌سه‌ڵاتی دارایی به‌ زامنی عه‌ره‌بی یان كوردی، دووه‌م: ده‌سه‌ڵاتی دارایی بۆی هه‌یه‌ پێسپێردراو پابه‌ند بكات به‌ پێشكه‌شكردنی هه‌ر ده‌فته‌رێك یان به‌ڵگەنامەیه‌ك به‌ زامین بێگانه‌ وه‌رگێڕدراو بۆ زامنی عه‌ره‌بی یان كوردی، به‌ مه‌رجێك لایه‌نێكی مۆڵه‌ت پێدراو و باوه‌ڕ پێكراو به‌ یاسا وه‌رگێڕانه‌كه‌ی ئه‌نجام دابێت.

له‌ مادده‌ی دووه‌می ئه‌م په‌ێره‌وه‌دا هاتووه‌: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌قی بڕگه‌ لاوه‌كییه‌كانی (أ، ب، ج، د و ھ) له‌ بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (7)ی په‌یڕه‌وه‌كه‌، و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ شوێنی ده‌گرێته‌وه‌:

 أ- ئه‌و كۆمپانیانه‌ی له‌ مادده‌ی (6)ی یاسای كۆمپانیاكان ژماره‌(21)ی ساڵی 1997ی هه‌موار كراوداهاتوون كه‌ سه‌رمایه‌كانیان كه‌متر نییه‌ له‌ پێنج ملیۆن دینار.

ب- لق و نوسینگه‌ی ئه‌و كۆمپانیاو دامه‌زراوه‌ ئابووریه‌ بیانیانه‌ی له‌ مادده‌ی (211)ی یاسای كۆمپانیاكاندا هاتوون.  

ج- كۆمپانیای ساده‌ هاتوو له‌ مادده‌ی (181)ی یاسای كۆمپانیاكان و هه‌ر هاوبه‌شه‌ییه‌كی دیكه‌ هه‌ر جۆرێك بێت گه‌ر سه‌رمایه‌ی هه‌ر یه‌كه‌یان له‌ پێنج ملیۆن دینار و زیاتر پێكهاتبێت.

د- ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی تۆماركراون، و به‌م شێوه‌یه‌:
یه‌كه‌م: بازگانانی پۆلێنی یه‌كه‌م و دووه‌م.

دووه‌م: ئه‌و پیشه‌سازكارانه‌ی كه‌ تێچووی پڕۆژه‌ پیشه‌سازییه‌كانیان كه‌متر نیه‌ له‌ له‌ شه‌ش ملیۆن دینار.

ھ- ئه‌و هاورده‌كاره‌ی كه‌ ساڵانه‌ هاورده‌كانی كه‌متر نیه‌ له‌ 150 ملیۆن دینار، و ئه‌و هه‌نارده‌كاره‌ی كه‌ ساڵانه‌ هه‌رنارده‌كانی كه‌متر نییه‌ له‌ 150 ملیۆن دینار.

له‌ مادده‌ی دووه‌می ئه‌م په‌ێره‌وه‌دا هاتووه‌: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌قی بڕگه‌ لاوه‌كییه‌كانی (أ، ب، ج، د، ھ و ح) له‌ بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (7)ی په‌یڕه‌وه‌كه‌، و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ شوێنی ده‌گرێته‌وه‌:

أ-كۆمپانیای ساده‌ هاتوو له‌ مادده‌ی (181)ی یاسای كۆمپانیاكان و هه‌ر هاوبه‌شه‌ییه‌كی دیكه‌ هه‌ر جۆرێك بێت گه‌ر سه‌رمایه‌كه‌ی له‌ پێنج ملیۆن دینار كه‌متر بێت.
ب - ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ پۆلێنی سێیه‌م و پۆلێنه‌كانی دواتردا كه‌ له‌ ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی تۆماركراون و سه‌رمایه‌یان له‌ شه‌ش ملین دینار كه‌متره‌.
ج - ئه‌و پیشه‌سازكارانه‌ی كه‌ تێچووی پڕۆژه‌ پیشه‌سازییه‌كانیان كه‌متره‌ له‌ شه‌ش ملیۆن دینار.
د - ئه‌و هاورده‌كارانه‌ی كه‌ ساڵانه‌ هاورده‌كانیان كه‌متره‌ له‌ 150 ملیۆن دینار، و ئه‌و هه‌نارده‌كارانه‌ی كه‌ ساڵانه‌ هه‌نارده‌كانیان كه‌متره‌ له‌ 150 ملیۆن دینار.

ھ - قۆنته‌راتچی و به‌ڵێنده‌ری پۆلێن نه‌كراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانان ئه‌گه‌ر كۆدی بڕگه‌ی قۆنته‌راته‌كانی و به‌ڵینده‌رایه‌تی كه‌ ئیحاله‌ی كراوه‌ زیاتر له‌ 150 ملیۆن دینار.

ح - بریكارانی كه‌رتی گشتی ئه‌وانه‌ی فرۆشیان ساڵانه‌ ده‌گاته‌ 150 ملیۆن دینارو زیاتر، ئه‌گه‌ر ئه‌و فرۆشیانه‌ له‌ كه‌رتی گشتی یان تێكه‌ڵاو یان تایبه‌تی بێت.

ل- ئه‌و كۆمپانیانه‌ی له‌ مادده‌ی(6ی یاسای كۆمپانیاكان ژماره‌(21)ی ساڵی 1997ی هه‌ماور كراو و به‌ركار له‌ هه‌رێمدا هاتوون كه‌ سه‌رمایه‌كانیان كه‌متر نییه‌ له‌ پێنج ملیۆن دینار.

م- ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌ بڕگه‌ی(أ)ی مادده‌ی (2)ی سه‌ره‌وه‌داهاتوون و ساڵانه‌ هیچ داهاتێكیان نییه‌.

ده‌قی نووسراوه‌كه‌:



ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure