مامه‌ڵه‌ی كۆمپانیاكان راده‌گیرێت

هەواڵ / کوردستان :: 11/12/2019‌ :: 487‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 


وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم بڕیاریدا هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ئه‌ستۆپاكی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكه‌ش نه‌كات هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی راییناكرێت. 

پشتیوان وه‌رتی، به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماركردنی كۆمپانیاكانی هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌سه‌ر راسپارده‌ی بڕیاری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم، هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی كۆمپانیاكان راییناكرێت تاوه‌كو ئه‌ستۆپاكی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكه‌ش ده‌كات. 

وتیشی: "بڕیاره‌كه‌ له‌ رۆژی 1ی1ی 2020 ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێ كردنەوە، بۆیه‌ داوا له‌ كۆمپانیاكان ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌ستۆپاكی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكه‌ش بكه‌ن گه‌رنا خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن". 

دا: ک. س
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure