بەهۆی بەفرەوە رێگای نێوان دوو شاری هەرێم داخرا

هەواڵ / کوردستان :: 10/12/2019‌ :: 1490‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محەمەد مستەفا

بەهۆ بارینی بەفرێکی زۆر لە شاخی زینی وەرتێ، رێگای رانیە ـ وەرتێ داخرا.

ئازاد وسوو بەڕێوبەری ناحیەی سەرکەپکانی قەزای رانیە بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە 10ی کانونی یەکەمی 2019، شەپۆلێکی بەفر بارینی چڕ شاخی زینی وەرتێی گرتۆتەوە، بەو هۆیەشەوە رێگای هاتوچۆ لە نێوان سنوری قەزای رانیە و ناحیەی وەرتێ گیراوە.


وتیشی: "لە ئەمڕۆدا تیمەکانی پاککردنەوە ناتوانن رێگاکە لە بەفر پاک بکەنەوە، بەڵام سبەی چوارشەممە رێگاکە پاک دەکرێتەوە و بەڕووی شوفێراندا دەکرێتەوە".

باسی لەوەشکرد: داواکارن لە شوفێران کە لە پێناو سەلامەتی ژیانیان نزیک نەبنەوە لە شاخی زینی وەرتێ. 

 

ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure