شه‌پۆلێكی دیكه‌ی به‌فرو باران هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 10/12/2019‌ :: 8734‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، رایده‌گه‌یه‌نێت"له‌ شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، شه‌پۆلێكی دیكه‌ی به‌فرو باران ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت".


فازڵ ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند"چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م شه‌پۆله‌ به‌فر و بارانه‌ تا سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ به‌رده‌وام بێت و دواتر كاریگه‌رییه‌كانی شه‌پۆله‌كه‌ نامێنێت، به‌ڵام له‌ شه‌وی پێنجشه‌ممه‌وە شه‌پۆلێكی دیكه‌ی به‌فرو بارانبارین سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه"‌.

وتیشی:"ئه‌و نزمە پاڵەپەستۆیەی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌، دەگاتە هەموو پارێزگاكان و پله‌كانی گه‌رما زیاتر داده‌به‌زێت. له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌فر ده‌بارێت و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك دەخایەنێت".

پ: ل. م
ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure