"تائێستا پێشێلكاری بەرامبەر مافی مرۆڤ لەبەرزبوونەوە و مەترسیدایە"

هەواڵ / ڕاپۆرت :: 10/12/2019‌ :: 141‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، راپۆرتی پشتیوان جەمال

بەڕێوەبەری نووسینگەی سلێمانی مافی مرۆڤ رایدەگەیەنێت، پێشێلکاری بەرامبەر مافی مرۆڤ كەمبۆتەوە ئەوەش جێی دڵخۆشییە، بەڵام چالاكوانێكی مافی مرۆڤ بەپێچەوانەوە دەڵێت: "تائێستا هەرێمی كوردستان لەپێشێلكاری بەرامبەر مافی مرۆڤ لەبەرزبوونەوە و مەترسیدایە".

ئەمڕۆ یادی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ بوو، لەنووسینگەی سلێمانی مافی مرۆڤ سیمینارێك سازكرا، سابیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نووسینگەی سلێمانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەدواڕۆژی راگەیاند: ئەگەر بەراوردی رەوشی مافی مرۆڤ لەگەڵ ساڵانی رابردوو بكرێت تایبەت بەپاراستنی پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤ، پێشێلكارییەكان كەمبۆتەوە كە ئەوەش جێی دڵخۆشییە، بەڵام دیارترین پێشێلكارییەكانی ئێستا توندوتیژی خێزانی و پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنووسانە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد: كە داواكارن یاسا سەروەر بێت و دەسەڵاتی دادوەریی سەربەخۆ بێت، چەك لەدەست ئەو هێزانە بێت كە ئارامی دەپارێزن، چونكە خۆكوشتن و كوشتن بەچەكی بێمۆڵەت روو لەهەڵكشانە.

بەڵام ئاوات محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ بۆ دواڕۆژ رایگەیاند: بەپێی ئامارەكان و راپۆرتی نەتەوەیەكگرتووەكان تائێستا هەرێمی كوردستان لەپێشێلكاری بەرامبەر مافی مرۆڤ لەبەرزبوونەوە و مەترسیدایە، یەكێك لەهۆكارەكانیش ئەوەیە لەلایەن حیزبەكان یاسا بەهەند وەرناگیرێت، دەستگیركردنی نایاسایی و ترس و تۆقاندن و نانبڕین هەیە.

یادكردنەوەی ئەمساڵ جاڕنامەی مافەكانی مرۆڤ لەكاتێكدایە حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان دەستبەكار بووە و رۆژی شەممەی رابردووش مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم پەیامێكی 100 رۆژەی بەبۆنەی دەستبەكاربوونیان بڵاوكردەوە.

بەڵام ئاوات محەمەد دەڵێت: "چاوەڕێی حكومەتی نوێ ناكەین بۆ گۆڕانكاری، لەبەرئەوەی دۆخی سیاسی چەقبەستووە و كەمتر گۆڕانكاری قبوڵ دەكات، بۆ نموونە خزمەتگوزارییەكان بەرەو خراپتر دەڕوات و ناڕەزایی زیاتر دەبێت بەو هۆیەشەوە پێشێلكاری لەلایەن دەزگا ئەمنییەكان زۆرتر دەبێت".

هەروەها عەمید سەركەوت عومەر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان لەسلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند: لە كوردستان لەماوەی رابردوودا هەوڵی زۆر باش هەبووە بۆ دەستەبەركردنی مافەكانی ژنان كە یاسای تایبەت بە خۆیان هەبێت، لەوانەش هەمواركردنەوەی یاساكانی باری كەسێتی، ئەوەی ماوەتەوە لایەنی جێبەجێكردنە لەگەڵ گۆڕانكاری لەداب و نەریت كە ئێستا هەرێمی كوردستان لەقۆناغێكی گواستراوەدایە.

هاوكات بورهان عەلی، سكرتێری یەكێتی پیاوانی كوردستان قسەیەكی جیاواز سەبارەت بەپێشێلكاری بەرامبەر پیاوان دەكات و بەدواڕۆژی وت: "بەداخەوە ئەو بەرپرسیارێتییەی كەوتۆتە سەرشانی نێرینە وایكردووە رۆژانە دووجار رووبەڕووی پێشێلكاری ببنەوە یەكێكیان بەكاركردن لەدەرەوە هەوڵی بەدەستهێنانی بژێوی خێزانەكەی دەدات و كاتێكیش دەڕواتەوە بۆ ماڵەوە رەنگە نەیتوانیبێت پێداویستی دابین بكات لەو رووەوە رووبەڕووی پێشێلكاری بۆتەوە".

بورهان ئاماژەی بەوەكرد: لەدەرەوەش پیاو زیاد لەپێویست كاری پێدەكرێت، چونكە كار كەمە، بەو هۆیەشەوە لای ئەوان دەیان سكاڵا لەلایەن پیاو لەدژی خاوەنكار تۆمار كراوە لەبەرئەوەی هەقی خۆیان پێنەدراوە یان پێشێلكاری بەرامبەر كراوە.

ک. س  

pshtiwan jamal

Attachments14:41 (0 minutes ago)
to me
 
 
 
 
 
"تائێستا پێشێلكاری بەرامبەر مافی مرۆڤ لەبەرزبوونەوە و مەترسیدایە"
دواڕۆژ، راپۆرتی پشتیوان جەمال

بەڕێوەبەری نووسینگەی سلێمانی مافی مرۆڤ رایدەگەیەنێت، پێشێلماری بەرامببەر مافی مرۆڤ كەمبۆتەوە ئەوەش جێی دڵخۆشییە، بەڵام چالاكوانێكی مافی مرۆڤ بەپێچەوانەوە دەڵێت تائێستا هەرێمی كوردستان لەپێشێلكاری بەرامبەر مافی مرۆڤ لەبەرزبوونەوە و مەترسیدایە.

ئەمڕۆ یادی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ بوو، لەنووسینگەی سلێمانی مافی مرۆڤ سیمینارێك سازكرا، سابیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نووسینگەی سلێمانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەدواڕۆژی راگەیاند: ئەگەر بەراوردی رەوشی مافی مرۆڤ لەگەڵ ساڵانی رابردوو بكرێت تایبەت بەپاراستنی پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤ، پێشێلكارییەكان كەمبۆتەوە كە ئەوەش جێی دڵخۆشییە، بەڵام دیارترین پێشێلكارییەكانی ئێستا توندوتیژی خێزانی و پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنووسانە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد: كە داواكارن یاسا سەروەر بێت و دەسەڵاتی دادوەریی سەربەخۆ بێت، چەك لەدەست ئەو هێزانە بێت كە ئارامی دەپارێزن، چونكە خۆكوشتن و كوشتن بەچەكی بێمۆڵەت روو لەهەڵكشانە.

بەڵام ئاوات محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ بۆ دواڕۆژ رایگەیاند: بەپێی ئامارەكان و راپۆرتی نەتەوەیەكگرتووەكان تائێستا هەرێمی كوردستان لەپێشێلكاری بەرامبەر مافی مرۆڤ لەبەرزبوونەوە و مەترسیدایە، یەكێك لەهۆكارەكانیش ئەوەیە لەلایەن حیزبەكان یاسا بەهەند وەرناگیرێت، دەستگیركردنی نایاسایی و ترس و تۆقاندن و نانبڕین هەیە.

یادكردنەوەی ئەمساڵ جاڕنامەی مافەكانی مرۆڤ لەكاتێكدایە حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان دەستبەكار بووە و رۆژی شەممەی رابردووش مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم پەیامێكی 100 رۆژەی بەبۆنەی دەستبەكاربوونیان بڵاوكردەوە.

بەڵام ئاوات محەمەد دەڵێت :"چاوەڕێی حكومەتی نوێ ناكەین بۆ گۆڕانكاری، لەبەرئەوەی دۆخی سیاسی چەقبەستووە و كەمتر گۆڕانكاری قبوڵ دەكات، بۆ نموونە خزمەتگوزارییەكان بەرەو خراپتر دەڕوات و ناڕەزایی زیاتر دەبێت بەو هۆیەشەوە پێشێلكاری لەلایەن دەزگا ئەمنییەكان زۆرتر دەبێت".

هەروەها عەمید سەركەوت عومەر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان لەسلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند: لەكوردستان لەماوەی رابردوودا هەوڵی زۆر باش هەبووە بۆ دەستەبەركردنی مافەكانی ژنان كە یاسای تایبەت بە خۆیان هەبێت، لەوانەش هەمواركردنەوەی یاساكانی باری كەسێتی، ئەوەی ماوەتەوە لایەنی جێبەجێكردنە لەگەڵ گۆڕانكاری لەداب و نەریت كە ئێستا هەرێمی كوردستان لەقۆناغێكی گواستراوەدایە.

هاوكات بورهان عەلی، سكرتێری یەكێتی پیاوانی كوردستان قسەیەكی جیاواز سەبارەت بەپێشێلكاری بەرامبەر پیاوان دەكات و بەدواڕۆژی وت: بەداخەوە ئەو بەرپرسیارێتییەی كەوتۆتە سەرشانی نێرینە وایكردووە رۆژانە دووجار رووبەڕووی پێشێلكاری ببنەوە یەكێكیان بەكاركردن لەدەرەوە هەوڵی بەدەستهێنانی بژێوی خێزانەكەی دەدات و كاتێكیش دەڕواتەوە بۆ ماڵەوە رەنگە نەیتوانیبێت پێداویستی دابین بكات لەو رووەوە رووبەڕووی پێشێلكاری بۆتەوە.

بورهان ئاماژەی بەوەكرد: لەدەرەوەش پیاو زیاد لەپێویست كاری پێدەكرێت، چونكە كار كەمە، بەو هۆیەشەوە لای ئەوان دەیان سكاڵا لەلایەن پیاو لەدژی خاوەنكار تۆمار كراوە لەبەرئەوەی هەقی خۆیان پێنەدراوە یان پێشێلكاری بەرامبەر كراوە.
 
  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure