دادگا داوای تۆمەتباری دووەمی دۆسیەی سێوان قادر و هاوسەرەكەی دەكات

هەواڵ / کوردستان :: 10/12/2019‌ :: 1367‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

دادگای تاوانەكانی سلێمانی داوای تۆمەتباری دووەمی دۆسیەی سێوان قادر و هاوسەرەكەی دەكات كە ژنەكە هاوسێیانە و پێشتریش لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیركرا و پاشان ئازادكرا.

ئەمڕۆ 10ی كانوونی یەكەمی 2019 لەدادگای تاوانەكانی یەكی سلێمانی، چوارەمین دانیشتنی دادگاییكردنی هاوسەری سێوان قادر بەڕێوەچوو، دواتر دادوەر  بڕیاریدا بەدواخستنی دانیشتنەكە بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 19ی كانوونی یەكەم.

پەرچەم قەرەداغی، سەرپەرشتیاری كەمپەینی (ببینە و بێدەنگ مەبە) تایبەت بەدۆسیەی سێوان قادر بەدواڕۆژی راگەیاند: لەدانیشتنەكەی ئەمڕۆدا دادوەر داوایكرد بۆ دانیشتنی داهاتوو (س) ئەو ژنەی هاوسێی ماڵی سێوان و هاوسەرەكەی ئامادە بن، ئەو ژنەش پێشتر وەك تۆمەتبار لەو دۆسیەیەدا دەستگیركرا و پاشان ئازادكرا، بەوتەی پەرچەم، جگە لەو ژنە و هاوسەرەكەی، دادوەر داوای گرتە ڤیدیۆییەكی كرد كە لای پورزای سێوانە، لەگەڵ تیمی ئاگركوژێنەوە.

شەوی 16ی كانوونی یەكەمی 2018 لەڕووداوێكدا لەقەزای چەمچەماڵ، سێوان قادر و سێ منداڵەكەی لەماڵی خۆیان سووتان و دواتر گیانیان لەدەستدا، كەسوكاری سێوانیش هاوسەری سێوان بەسوتاندنی سێوان و منداڵەكانی تۆمەتبار دەكەن، بەڵام هاوسەرەكەشی تائێستا ئەو تۆمەتەی رەتكردۆتەوە.

ک. س




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure