خۆپیشانده‌رانى به‌غدا دوو پردیان گرت

هەواڵ / عێراق :: 10/12/2019‌ :: 1287‌ جار بینراوە

دواڕۆژ ، به‌غدا
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ١٠ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٩، لێشاوی خۆپیشانده‌ران له‌ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقه‌وه‌ به‌ره‌و به‌غدای پایته‌خت به‌ڕێكه‌وتن، هاوكات خۆپیشانده‌رانی به‌غدا بۆ پارێزگاریكردن له‌ ناوچه‌ی سه‌وز، پردی جه‌مهورییه‌ی نێوان گۆڕه‌پانی ته‌حریر و ناوچه‌ی سه‌وز  پردی سنک-یان داخست.

پێچه‌وانه‌ی ڕۆژانی تری خۆپیشاندانه‌كان، كه‌ خۆپیشانده‌ران هه‌موو هه‌واڵێكیان بۆ ئه‌وه‌ بوو بچنه‌ ناوچه‌ی سه‌وز و ده‌ستیان بگاته‌ به‌رپرس و باره‌گا و باڵه‌خانه‌ حیزبی و حكومییه‌كان، ئه‌مڕۆ پردی جمهورییه‌ و سنک-یان به‌ڕووی خودی خۆپیشانده‌راندا داخست. ئه‌وه‌ش وه‌ك چالاكوانانی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ڵێن، بۆ ڕێگریكردنه‌ له‌و ده‌ستانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ناوی خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ كاری تێكده‌رانه‌ بكه‌ن و پشێوی ببنه‌وه‌.

هاوكات چالاكوانانی خۆپیشانده‌ران باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، خۆپیشاندانه‌كانی رابوردوو كاریگه‌ری خۆیان هه‌بووه‌، حكومه‌تی له‌سه‌ر كارلاداوه‌، چه‌ند یاسایه‌كی گرنگی هه‌موار كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ی به‌ ئاشتییانه‌ ده‌كرێت به‌ توندوتیژی و پشێوی ده‌ستناكه‌وێت، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌و وتار و به‌یاننامانه‌ی كه‌له‌ دوێنێ ئێواره‌وه‌ بڵاویان ده‌كه‌نه‌وه‌.

سه‌باره‌ت هاتنی خۆپیشانده‌ران له‌ پارێزگاكانی تره‌وه‌، خۆپیشانده‌رانی ته‌حریر هۆشدارییان دا، خۆپیشاندانه‌كان ته‌نها له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر و گۆڕه‌پانه‌كانی تری خۆپیشاندانه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هیچ نیازی چوونه‌ ناو ناوچه‌ی سه‌وزیان نییه‌.
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە