ناسا: ته‌نێكى مه‌ترسیدار نزیكى زه‌وى ده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / زانست :: 11/12/2019‌ :: 973‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

رۆژنامه‌ى ده‌یلی ئێكس پرێسی بریتانى بڵاویكرده‌وه‌: هه‌ساره‌ى زه‌وى توشی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كى سه‌خت ده‌بێته‌وه‌ له‌ 26ی ئه‌م مانگه‌ له‌كاتێكدا خه‌ڵك له‌ ته‌واوى جیهاندا ئاهه‌نگ بۆ كرێسمس و ساڵى نوێ ده‌گێڕن، له‌گه‌ڵ ته‌نێكدا كه‌ ناوى 310442، 2000 سی ئێچ 59 یه‌.

له‌رێگه‌ى تاقیگه‌ى سه‌ر به‌ ئاژانسی فڕین و بۆشای ئاسمان ناسای ئه‌مریكیه‌وه‌ ته‌نێك دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ زۆر نزیك بۆته‌وه‌ له‌ زه‌وى.

درێژه‌ ئه‌و ته‌نه‌ 600 مه‌تره‌ و ده‌توانێت شارێك وێران بكات و به‌مه‌ودای 3.6 ملیۆن میل به‌لای زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و مه‌ودایه‌ زۆره‌، به‌ڵام له‌ رووی گه‌ردوونیه‌وه‌ ورده‌.
 
ئه‌و ته‌نه‌ به‌خێراییه‌كى زۆر كه‌ ده‌كاته‌ 27.500 میل له‌ كاتژمێرێكدا و 44172 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌ڕوات.

رۆیشتنى ئه‌م ته‌نه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ هه‌بوونى به‌ردێكى تری زه‌به‌لاح كه‌ له‌ 30ى ئه‌م مانگه‌ و دوای چه‌ند رۆژێك له‌ ته‌نى 310442 سی ئێچ 59 به‌لای زه‌ویدا ده‌ڕوات.

قه‌باره‌ى ئه‌و به‌رده‌ هه‌مان قه‌باره‌ى ئه‌و ته‌نه‌یه‌ و درێژیه‌كه‌ى 540 مه‌تره‌، هێنده‌ى قه‌باره‌ى سه‌نته‌ری بازرگانى جیهانیه‌ و ئه‌گه‌ر به‌ریه‌ك بكه‌ون ئه‌وا زیانێكى زۆر له‌دوای خۆیانه‌وه‌ به‌جێده‌هێڵنن. 

ئه‌و به‌رده‌ 264343 میل له‌ كاتژمێرێكدا ده‌ڕوات واتا 43200 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا،  توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ ئاشكرایده‌كات ئه‌و ته‌نانه‌ى له‌ پشت هه‌ساره‌ى مشته‌ریه‌وه‌ خۆیان شاردۆته‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر گۆی زه‌وی دروستده‌كه‌ن.

لای خۆیه‌وه‌ كنتا ئوشیما، زانایی زانكۆی فه‌له‌كى له‌ ژاپۆن رایگه‌یاند: "هه‌ندێك ته‌ن و هه‌ساره‌ى بچوك له‌ پشت هه‌ساره‌ى مشته‌ریه‌وه‌ خۆیان حه‌شارداوه‌ كه‌ تائێستا ژماره‌یان نه‌زانراوه‌ و به‌ره‌و رووی زه‌وى دێن ئه‌گه‌ر له‌پڕ رێڕه‌وى خۆیان بگۆڕن". 

وتیشی: "هه‌ندێك له‌و ته‌نانه‌ به‌دوای هه‌ساره‌ى مشته‌ریه‌وه‌ن كه‌ به‌دوری خۆردا ده‌سوڕێته‌وه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندین ته‌نى تر به‌دوای ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ ده‌سوڕێنه‌وه‌ و له‌وانه‌یه‌ ئه‌و به‌رده‌ گه‌ورانه‌ى كه‌ مشته‌ری به‌لای خۆیدا رایكێشاون بچنه‌ لای هه‌ساره‌كانى تری وه‌ك زه‌وى و مه‌ریخ".  

پ: ئا.ح
ب: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure