گرنگترین هەواڵە ئابوریەکان

هەواڵ / جیهان :: 10/12/2019‌ :: 118‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ


ئەلسۆمەریە-ئێران گرێبەستی هەناردەکردنی کارەبای بۆ عێراق درێژکردەوە

رۆژی دووشەممە رەزا ئەردکانیان وەزیری وزەی ئێران ئاشکرایکرد گرێبەستی هەناردەکردنی کارەبا بۆ عێراق درێژدەکرێتەوە.


سۆمەریە-عێراق یەکێکە لەو پێنج دەوڵەتەی زیاترین رێژەی ترشەمەنی هاوردە دەکات
رۆژی یەکشەممە کەمال قاچماز سەرۆلی ئەنجومەنی نەتەوەیی بۆ ترشەمەنیەکان ئاشکرایکرد لەسەرەتای ئەم ساڵەوە تورکیا بە بڕی 560 ملیۆن دۆلار ترشەمەنی هەناردەکردووە لە دیارترینیان روسیا و ئۆکرانیا و عێراق ق رۆمانیا و پۆڵەندایە.


RT- میسڕ قەرزی ملیۆنان دۆلار دەداتەوە
بەپێی راپۆرتێکی فەڕمی لە سەرەتای دوومانگی بودجەی دارایی ئەمساڵ قاهیرە بە بڕی 165.9 ملیار جنەی قەرزی داوەتەوە.


سکای نیوز- لە کوەیت داواکاری لەسەر ئۆتومبێلی چینی زیادیکردووە
ئۆتومبیلە چینیەکان دەستیان بەسەر بازاڕە کووەیتییەکاندا گرتووە و داوایەکی زۆریان لەسەرە بەتایبەتی لەلایەن ئەو کەسانەی بەدوای ئۆتومبێلێکدا دەگەڕێن تێچووی کەمبێت و سوتەمەنی کەمتر سەرف بکات.


ئەلبەوابە-سەرەڕای ڕێککەوتنی "ئۆپیک+"... رەنگە لە ناوەڕاستی 2020 نرخی نەوت بۆ 60 دۆلار دابەزێت
بانکی مۆرگان ستانلی ئەمریکی ئاشکرایکرد پلانی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو  لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا تەنیا بۆ ماوەیەکی کورت پاڵپشتی بازاڕ دەکات و لە ناوەڕاستی ساڵی 2020 نرخی بەرمیلێک نەوت دووبارە بۆ 60 دۆلار دادەبەزێتەوە.



وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure