وه‌تسئه‌پ تایبه‌تمه‌ندییه‌كى نوێ زیاد ده‌كات

هەواڵ / زانست :: 12/12/2019‌ :: 205‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


كۆمپانیای وه‌تسئه‌پ تایبه‌تمه‌ندییه‌كى نوێی ئاشكراكرد، به‌ناوى په‌یوه‌ندى دووه‌م و ئه‌و كه‌سانه‌ى مۆبایلی سیستمى ئه‌پڵ (ئای ئۆ ئێس) به‌كارده‌هێنن ده‌توانن وەڵامى په‌یوه‌ندییه‌كى تر بده‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر خۆشیان په‌یوه‌ندییه‌كى تریان له‌گه‌ڵدا بێت.

هه‌روه‌ها ده‌توانرێت ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ راسته‌وخۆ ره‌تبكرێته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ى پێشوازى لێ ده‌كات، په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵیه‌تى كۆتایی پێ ده‌هێنرێت و له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌ نوێیه‌كه‌ ده‌ست پێ ده‌كات.

ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ نوێیه‌ى وه‌تسئه‌پ هێشتا ئه‌وه‌ى بۆ زیادنه‌كراوه‌ كه‌ چۆن له‌نێوان ئه‌و دوو په‌یوه‌ندییه‌دا بگوازرێته‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا بڵاویكرده‌وه‌، وه‌تسئه‌پ ده‌ڵێت: ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ نوێیه‌ له‌ ده‌ستپێكدا بۆ موبایله‌كانى ئه‌پڵ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت، ئه‌و مۆبایلانه‌ى به‌ سیستمى ئه‌ندرۆید كارده‌كه‌ن ده‌بێت چاوه‌ڕێبكه‌ن  هه‌تا ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌یان پێده‌گات. 

پ: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure