ژماره‌یه‌ك به‌رپرس له‌ شارێكى كوردستان به‌ تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى ده‌ستگیركران

هەواڵ / کوردستان :: 10/12/2019‌ :: 1165‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جه‌باری
به‌تۆمه‌تی وه‌رگرتنی پاره‌و جیاوازیكردن له‌دامه‌زراندنه‌كاندا، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ته‌ندروستی كه‌ركوك له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیه‌وه‌ ده‌ستگیركران و دواتر به‌كه‌فاله‌ت ئازادكران كه‌ یه‌كێكیان كورده‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كه‌ركوك ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ١٠ی كانونی یه‌كه‌م به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: دوای راگه‌یاندنی ناوی دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستی كه‌ركوك به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكێكى زۆر ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌كانی كردووه‌ له‌و بابه‌ته‌.

وتیشی:"به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان فه‌رمانی ده‌ستگیركردن ده‌رچووه‌ بۆ چوار به‌رپرسی ته‌ندروستی گشتی كه‌ركوك كه‌ بریتین له‌ د. زیاد خه‌ڵه‌ف یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی دامه‌زراندن بووه‌، د. سه‌دام ده‌حام سه‌رۆكی هۆبه‌ی یاسایی، سیروان محه‌مه‌د و فادی ئه‌یاد به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان.

به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، دوای ئاماده‌بونی ئه‌و چوار به‌رپرسه‌ له‌به‌رده‌م دادگا و وه‌رگرتنی ئیفاده‌یان، دادوه‌ر بڕیاریداوه‌ ئازادبكرێن به‌كه‌فاله‌تی دوو فه‌رمانبه‌ر و  به‌ بڕی ١٠ ملیۆن دینار بۆ هه‌ر یه‌كێكیان.
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure