هاووڵاتیان له‌باره‌ى شه‌پۆلى بەفربارین ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 10/12/2019‌ :: 3443‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆەر عەلی


کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت: لە ناوچە بەرزە شاخاوییەکان بەفر بارین بەردەوامدەبێت و لە ئێستاشدا لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بارانبارین بەردەوامە.


بژار ئەکرەم، بەرپرسی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند: "کاریگەری ئەو شەپۆلە باراناوییەی رووی لە هەرێم کردووە تا رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت".

وتیشی: "بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوامە و پێشبینی دەکرێت رێژەی بارانبارین بەراورد بە رۆژانی رابوردوو زۆر زیاتر بەرزبێتەوە".

سەبارەت بە بەفربارینیش ئاماژەی بەوەکرد: "بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان تا نیوەڕۆی سبەی بەردەوام دەبێت". 

ئه‌و به‌رپرسه‌ی كه‌شناسی روونیشیكرده‌وه‌: "كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 11ی كانوونی یه‌كه‌م، له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت، دواتر له‌كاته‌كانی ئێواره‌ نامێنێت". 

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure