فرۆشیارێكی نه‌وتی هه‌رێم رووبه‌ڕووی كێشه‌ ده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / ڕاپۆرت :: 10/12/2019‌ :: 8175‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینكه‌ی هه‌ولێر
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز مورته‌زا لاخانی فرۆشیاری سه‌ره‌كی نه‌وتی هه‌رێم به‌هۆی بلكۆكردنی بڕی یه‌ك ملیار دۆلاری ئه‌مریكی رووبه‌ڕووی كێشه‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ بانكێكی لوبنانی .

به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیته‌ر، كه‌ له‌ ڕۆژی 8ی كانونی یه‌كه‌م بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ مورته‌زا لاخانی، فرۆشیاری سه‌ره‌كی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و خاوه‌نی كۆمپانیای (IMMS) بڕی یه‌ك ملیار دۆلاری له‌ لایه‌ن ( مید بانك)ی لوبنانی بلۆككراوه‌ ناوبراو له‌ رێگه‌ی دادگاكانی لوبنان و ئه‌مریكا سكاڵای تۆماركردووه‌.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی رۆیته‌رز، ئه‌و كۆمپانیایه‌ له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابوردوودا رووبه‌ڕووی كێشه‌ بووه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ مید بانكی لوبنانی و له‌ ئێستاشدا ئه‌و بانكه‌ ( یه‌ك ملیار دۆلار پاره‌ی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی بلكۆك كردووه‌، ئه‌و بلۆكردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و كه‌مبوونه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌ختینه‌ له‌ بانكه‌كانی لوبنان، له‌سه‌ر فشاری خۆپیشانده‌ران و بڕیاری حكومه‌تی لوبنان، هه‌موو جۆره‌ حه‌واڵه‌ و بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی دراوێكى یۆرۆ و دۆلار قه‌ده‌غه‌كرا.

رۆیته‌رز ئاشكراشیكردووه‌: مورته‌زا له‌ 9ی مانگی مانگی رابوردوو، داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی كردووه‌ته‌وه‌، بانكه‌كه‌ش له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا وه‌ڵامیانداوه‌ته‌وه‌، به‌وه‌ی كه‌ ناتوانن ئه‌و پاره‌یه‌ی بده‌نه‌وه‌ و پابه‌ندن به‌ یاسا و رێنماییه‌كانی وڵاتی خۆیان، ناوبراویش له‌ دادگاكانی لوبنان و ئه‌مریكا سكاڵای تۆماكردووه‌و داوای قه‌ره‌بوو ده‌كات.

مورته‌زا لاخانی، ناوێكی دیاری نێوكه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و جیهانه‌، ناوبراو  هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى بڕیتانیه‌ و به‌ ره‌گه‌ز پاكستانییه‌، خاوه‌ن و سه‌رۆكی كۆمپانیای فرۆشیاری نه‌وتی هه‌رێى كوردستانه‌ به‌ناوی ( IMMS )، ناوبراو هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه‌، یه‌كێك بووه‌ له‌ ده‌ڵاڵه‌كانی فرۆشی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق





  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure