هاوپه‌یمانان ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌لى سه‌ربازى ده‌ده‌نه‌ پێشمه‌رگه‌

هەواڵ / کوردستان :: 10/12/2019‌ :: 485‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی  
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایده‌كات: هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ قۆناغێكی نوێدا زیاتر له‌ 100 هه‌مه‌ر و ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن و به‌رپرسێكیش زانیاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو.

لیوا قاره‌مان كه‌مال، جێگری سوپاسالاری پێشمه‌رگه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت و له‌ ئێستاشدا زیاتر له‌ 100 هه‌مه‌ر و ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی له‌ رێگه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی راده‌ستی پێشمه‌رگه‌ بكرێت. 

وتیشی: "كه‌لوپه‌له‌ سه‌ربازییه‌كان پێكدێن له‌ كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و گوله‌ هاوه‌ن و فیشه‌كی كلانشیكۆف. " 

جێگری سوپاسالاری پیشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هاوپه‌یمانان له‌ سه‌ر سیستمی راهێنانی پێشمه‌رگه‌و ماوه‌ی هاوكارییه‌كانیان به‌رده‌وامی ده‌بێت، چونكه‌ پێشمه‌رگه‌ رۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه‌ له‌ دژایه‌تیكردنی داعش و تیرۆرستان. 
 پێداچوونه‌وه‌:هـ.ق 


 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure