تیرۆریستێك له‌ سلێمانی سزادرا

هەواڵ / کوردستان :: 10/12/2019‌ :: 550‌ جار بینراوە

دواڕۆژ،زریان محه‌مه‌د
 ئه‌ندامێكى گروپى تیرۆریستى كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ سلێمانی ده‌ستگیركرابوو له‌لایه‌ن دادگاوه‌ سزادرا به‌ به‌ندكردنى بۆ ماوه‌ى شه‌ش ساڵ.

ڕزگار ئه‌حمه‌د، لێپرسراوی راگه‌یاندنی ئاسایشی سلێمانی به‌ دواڕۆژی ڕاگه‌یاند:"هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی، توانیان ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش له‌ چالاكیه‌كدا تاوانبارێكی تیرۆریست ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به‌و له‌ ساڵى 1996  له‌دایك بووه‌  و ده‌ستگیركردنیشی به‌ به‌پێی ماده‌ی (2) له‌یاسای به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بووه‌ ".

وتیشى:"دوای لێكۆڵینه‌وه‌ و داننان به‌تاوانه‌كه‌یدا كه‌یسه‌كه‌ ره‌وانه‌ی داداگاى تاوانه‌كان كرا ، پاش دادگاییكردنی و بونی به‌ڵگه‌ی ته‌واو، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی / 2 له‌یه‌كى كانونی یه‌كه‌مدا سزادرا به‌ زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ".
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure