په‌رله‌مان له‌باره‌ی دۆخی كاره‌با و دابه‌شنه‌كردنی نه‌وه‌ت كۆده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 10/12/2019‌ :: 226‌ جار بینراوە

دواڕۆژ؛ بڕیار محه‌مه‌د 
بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10ى كانونی یه‌كه‌مى 2019 په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی خراپی دۆخی كاره‌بای نشتیمانی و دابه‌شنه‌كردنی نه‌وته‌وه‌ كۆده‌بێته‌وه‌.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10ی كانوونی یه‌كه‌می 219 دانیشتنی ژماره‌ (9)ی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت و تیایدا دوو پڕۆژه‌ یاسا و پرسی كاره‌بای نیشتمانی و دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتیان تاوتوێ ده‌كرێن.

له‌و دانیشتنه‌دا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازه‌ ‌یاسای رێكلامی بازرگانی له‌ هه‌رێمی كوردستان- عێراق و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پێشنیازه‌ بڕیاری رۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان، ده‌كرێت.

دوێنێ له‌ ڕاگه‌یانداوێكدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانى ئاگاداركرده‌وه‌، كه‌ خاڵێكی دیكه‌ی بۆ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ئه‌مڕۆ زیاد كردووه‌، كه‌ ئه‌ویش بریتییه‌ له‌ قسه‌كردن و تاوتوێكردنی پرسی كێشه‌ی كاره‌بای نیشتمانی و دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی له‌ وه‌رزی سه‌رمادا به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا.

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure