پارتی و گۆڕان بۆ چاكسازى و كێشه‌كانى نێوانیان كۆده‌بنه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 10/12/2019‌ :: 348‌ جار بینراوە

دواڕۆژ،نوسینگه‌ی هه‌ولێر
وابڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10ى كانونی یه‌كه‌مى 2019 هه‌ردوو شاندی  بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و پارتی دیموكراتى كوردستان له‌ باره‌ی كۆمه‌ڵێك پرسی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كۆببنه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی دواڕۆژ بڕیاره‌ پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ردوو شاندی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ جه‌لال جه‌وهه‌ر ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌راندن سه‌رۆكایه‌تی  ده‌كات له‌گه‌ڵ شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پیرمام كۆببنه‌وه‌.

دواڕۆژ زانیویه‌تی ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتووگۆكردنه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و گۆڕان و پرسی یاسای چاكسازی و نیگه‌رانییه‌كانی گۆڕان له‌ پارتی و بارودۆحی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا.

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق


 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure