ئێران: ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ئاڵوگۆڕ به‌ زیندانییه‌كانمان بكه‌ین

هەواڵ / جیهان :: 10/12/2019‌ :: 373‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
دوای ئه‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا مه‌سعود سلێمانی لێكۆڵه‌ر و پزیشكی ئێرانی راده‌ستی حكوومه‌تی ئێران كرد كه‌ ساڵێك له‌مه‌وبەر به‌ تۆمه‌تی سیخوڕییكردن ده‌ستگیركرا بوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، رایگه‌یاند: ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ئاڵوگۆڕ به‌ زیندانییه‌كانمان بكه‌ین.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌: ئێمه‌ ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ئاڵوگۆڕی زیندانییه‌كانمان بكه‌ین". 

زه‌ریف نووسیویەتی:"له‌ ئێستادا تۆپ له‌ گۆڕه‌پانی ئه‌مریكادایه‌".
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure