ئه‌مڕۆ مووچه‌ى ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ دابه‌ش ده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 10/12/2019‌ :: 3150‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10ى كانونى یه‌كه‌مى 2019 مووچه‌ى مانگى ئه‌یلولی رابوردووى وه‌زاره‌تێك دابه‌ش بكرێت و له‌ دوو رۆژى داهاتووى كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌شدا مووچه‌ى دوو وه‌زاره‌تى دیكه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دایناوه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسى وه‌زاره‌تى دارایی كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوكرێته‌وه‌ بۆ دواڕۆژى ئاشكراكرد كه‌ رۆژانى چوارشه‌مه‌ و پێنجه‌شمه‌ 11 و 12ى كانونى یه‌كه‌م مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى دارایی و ته‌ندروستى دابه‌ش ده‌كرێن.

 ئا:هـ.ق
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure