گوندێکی کاکەییەکان لە کەرکوک بۆردومان دەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: 09/12/2019‌ :: 1019‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

ئەمشەو دووشەممە گوندی تۆپزاوای کاکەییەکان لە سنووری کەرکوک لە لایەن چەکدارانی داعشەوە بە موشەک بۆردوومان کرا.

 

رەجەب کاکەیی چالاکوانی کاکەیی ئەمشەو دووشەممە 9ی کانونی یەکەم بەدواڕۆژی راگەیاند: ئەمشەو لە رێگەی سێ گولـلە هاوەنەوە گوندی تۆپزاوای کاکەیی لەسنوری داقوق موشەک باران کراوە.

وتیشی: "هاوەنەکان بەر چەند ماڵێک کەوتون و زیانی مادی زۆری لێکەوتوەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".

ئەو چالاکوانە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە هاوەنەکان لەناوچەیەکەوە تەقێنراون کە دەکەوێتە نێوان پۆلیسی ئیتیحادی و سوپای عێراق، لەدوای روداوەکەش تاوەکو ئێستا بەدەم خەڵکی گوندەکەوە نەهاتوون.

لەماوەی سێ مانگی رابوردوودا ئەمە سێیەم جارە گوندی تۆپزاوای کاکەیی رووبەڕووی هێرشی داعش دەبێتەوە بەبێ ئەوەی هێزە سەربازیەکان هیچ رێوشوێنێک بگرنە بەر.

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure