عه‌بدولمه‌هدى بڕیارێكى له‌دژى حه‌شدی شه‌عبی ده‌ركرد

هەواڵ / عێراق :: 09/12/2019‌ :: 6012‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق فه‌رمانیدا به‌ رێگرى له‌ ده‌ستوه‌ردانى حه‌شدی شه‌عبی له‌و پرسانه‌ى تایبه‌تن به‌ دۆسیه‌ى ئه‌منییه‌وه‌.

لیوا روكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق ئاشكرایكرد كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى وه‌ك فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان فه‌رمانیداوه‌ به‌ رێگریكردن له‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌ ده‌ستوه‌ردان له‌پرسه‌ ئه‌منییه‌كاندا.

  ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ به‌پێى ئه‌و بڕیاره‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌بێت هه‌ر ئه‌ركێكى ئه‌منى كه‌ حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجامیبدات به‌ فه‌رمان و رێگه‌پێدانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان بێت".

 ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure