كۆتایی به‌كاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هێنرا

هەواڵ / عێراق :: 09/12/2019‌ :: 488‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا
به‌پێی نووسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، كه‌ ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان كراوه‌، كۆتایی به‌ كاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانى عێراق هێنرا.

ئه‌و نووسراوه‌ی كه‌ له‌ دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه‌، تیایدا هاتووه‌، به‌پێی فه‌رمانی ژماره‌ (26) تایبه‌ت به‌ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر یاسای (هه‌مواری دووه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و قه‌زاكان ژماره‌ (12)ی ساڵی 2018، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی سه‌رۆك كۆمار ئه‌نجومه‌نی ئێستاى پارێزگا و قه‌زاكان به‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ هه‌ژمار ده‌كرێن، له‌ به‌رواری ده‌نگدان و په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌.

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure