تایبه‌تمه‌ندى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو تاوتوێ كرا

هەواڵ / ڕاپۆرت :: 09/12/2019‌ :: 234‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9ی كانونی یه‌كه‌می 2019 به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ژماره‌یه‌ك له‌ كوتله‌كانى په‌رله‌مانی عێراقدا كۆبووه‌وه‌و به‌شداربوویه‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ و راوێژكارێكی سه‌رۆك كۆماریش ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ دواڕۆژ ئاشكراده‌كات كه‌ سه‌ره‌كیترینیان تایبه‌تمه‌ندى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو بوو.


محه‌مه‌د خالیدی سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌یارقی خه‌یر له‌ په‌رله‌مانی عێراق كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماردا به‌شداری كردووه‌، له‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیران بوو، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مداربوو، له‌كاتی خۆیدا بوو، زیاتر  تایبه‌تمه‌ندى سه‌رۆك وه‌زیرانی ئاینده‌ و چۆنێتی قایلكردنی خۆپیشانده‌ران بوو، كه‌ چه‌ند مه‌رجێكیان هه‌یه‌، بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئاینده‌، سه‌رۆك كۆمار داوایكرد كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام بێت.
سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپیشانده‌ران، بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئاینده‌ خالیدی وتی:" هه‌رچه‌ند كاتی ده‌ستووری دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئاینده‌ تا رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتووی ماوه‌، داواكاری خۆپیشانده‌رانیش بریتییه‌ له‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتمانی سه‌ربه‌خۆ بێت، ته‌نها هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بێت، له‌ پرۆسه‌ی سیاسیدا له‌ ساڵی 2003ه‌وه‌ به‌شداری نه‌كردبێت به‌ڵام ئه‌و مه‌رجه‌ په‌رله‌مانتاری و وه‌زیر  ناگرێته‌وه‌".
 وتیشى :" ئێمه‌ وه‌ك 130 په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ ئیمزامان كۆكردووه‌، ده‌بێت كاندیده‌كه‌ به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر بنێرینه‌وه‌ ماڵه‌وه‌، خوێن نه‌ڕێژێت".
روونیشی كرده‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا هیچ ناوێك نه‌خراوه‌ته‌ڕوو بۆ كاندیدكردنی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی ئاینده‌ به‌ڵام ناو له‌ ئارادا هه‌یه‌، ئێمه‌ نامانه‌وێت جارێ باسی لێوه‌ بكه‌ین".

هاوكات عه‌لی كه‌ریم  راوێژكاری سه‌رۆك كۆمار له‌ لێدوانێكدا به‌ دواڕۆژی وت، له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی سه‌رۆك كۆمار له‌و ماوه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی عێراق ده‌یدات، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ جۆراوجۆره‌كاندا كۆبوونه‌وه‌ ده‌كات و  له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ بچوكه‌كانی ناو په‌رله‌مان كۆبوویه‌وه‌، 

وتیشی" كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ وه‌رگرتنی راوسه‌رنجی كوتله‌كان بووه‌، چونكه‌ نه‌ك ته‌نها وه‌رگرتنی قه‌واره‌ گه‌وره‌كان، به‌ڵكو ده‌بێت رای ئه‌وانیش كه‌ كورسیان كه‌مه‌ و قه‌واره‌ی بچوكن به‌هه‌ند وه‌ربگیررێت".
سه‌باره‌ت به‌ ناوی كاندیده‌كانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئاینده‌، عه‌لی كه‌ریم روونیشكرده‌وه‌، ناو نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، چونكه‌ ئه‌و ناوانه‌ی كه‌ ده‌وترێن، چه‌ند ناوێكن، تا ئاستێك سێ ناویان به‌ره‌وكۆتایی ده‌ڕوات، به‌ڵام هیچیان جێگیرنین، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ هه‌موو كاتێكدا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت، چونكه‌ دۆخی عێراق چه‌ند هاوكێشه‌یه‌كی رۆڵی تیادا ده‌بینێت، كه‌ بابه‌تێكی ئاڵۆزه‌ و ئه‌و ناوانه‌ی له‌ میدیاكان بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، زۆر به‌مه‌به‌سته‌وه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، نه‌ك كاندید بن.
 پێداچوونه‌وه‌: ه.ق 

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure