به‌ڤیدیۆ؛ ساتى كوشتنى چالاكوانێكى عێراقى بڵاوكرایه‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 09/12/2019‌ :: 1096‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى عێراق گرته‌ى ڤیدیۆیی ساتى كوشتنى فاهم تائی چالاكوانی مه‌ده‌نى عێراقییان له‌شارى كه‌ربه‌لا بڵاوكرده‌وه‌. 

 ئه‌و روداوه‌ دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 8ى كانونى یه‌كه‌مى 2019 له‌ شارى كه‌ربه‌لاو  له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى خۆیدا رویداوه‌ و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه‌ به‌ ده‌مانچه‌ى بێده‌نگ له‌به‌رده‌م هۆتێلێكدا ته‌قه‌ى لێده‌كرێت و به‌بریندارى ده‌برێته‌ نه‌خۆشخانه‌ و دواتر له‌وێ گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

میدیاكانى عێراق ئاشكرایانكرد كه‌ باندێكى نه‌ناسراو ئه‌و چالاكوانه‌یان كوشتووه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش رێوشوێنیان گرتووه‌ته‌ به‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانه‌.
 ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure