"له‌ دوای ساڵی 2014 قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی 423 ملیار دیناری تێپه‌ڕاندووه‌"

هەواڵ / کوردستان :: 09/12/2019‌ :: 204‌ جار بینراوە

دواڕۆژ؛ ئاراس عه‌زیز
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم له‌ كۆتایی هه‌فته‌ی به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا رایگه‌یاند: له‌ساڵی 2014 وه‌ تا ئێستا قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی 423 ملیار دیناری تێپه‌ڕاندووه‌ و توانیومانه‌ له‌و ڕێژه‌یه‌دا بڕی 17 ملیار و 790 ملیۆن دینار  بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕێنینه‌وه‌ و بڕی 2 ملیار و 770 ملیۆن دیناریش ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌.

ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9ی كانوونی یه‌كه‌می 2019) له‌ كۆنگره‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له‌هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌ 423 ملیۆن دیناری تێپه‌ڕاندووه‌ و له‌و ڕێژه‌یه‌دا بڕی 17.79% ی پاره‌كه‌  بۆ حكومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و بڕی 2 ملیار و 770 ملیۆن دیناریش له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ تائێستا هه‌زار و 27 داوای سزاییمان هه‌بووه‌ و 281 كه‌یس ئاڕاسته‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ند كراوه‌ و ڕێژه‌ی تاوانه‌كانی دیكه‌ش كه‌ ره‌وانه‌ی دادگاكان كراون 103 كه‌یسی سزاییه‌ و 299 داوای سزاییش داخراون, له‌ئێستاشدا جگه‌ له‌ داوای هه‌واڵداری كه‌ نزیكه‌ 600 زانیارییه‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی 304 داوای سزای له‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.
پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure