بەژمارە

هەواڵ / جیهان :: 09/12/2019‌ :: 88‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

24      پیاوێکى ئەفغانى رۆژانە بەماتۆڕەکەى 24 کیلومەتر دەبڕێت تاکو  هەرسێ کچەکەى بگەیەنێتە خوێندنگاکانیان بەو ئومێدەى هەرسێکیان سەرکەوتوو بن و ببنە پزیشک.



43      یەکێک لەکارگەکانى ناوچەى پیشەسازى لە نیودەلهى پایتەختى هیندستان گڕ دەگرێت و بەوهۆیەوە زیانێکى ماددى زۆر بەر ئەو کارگانەى دەوروبەرى دەگەیەنێت و لە ئەنجامدا 43 کرێکار بەهۆى سەختیى برینەکانیانەوە گیان لەدەست دەدەن.


12      بەهۆى بارانى بەخوڕ و دروست بوونى لافاوەوە 12 کەس لە خۆرئاواى ئۆگەندە بەهۆى خنکانەوە گیان لەدەست دەدەن.

20       دادگاى باڵاى جەزائیر ئاشکرایدەکات، کە سزاى 20 ساڵ زیندانى سەپاندووە بەسەر هەردوو سەرۆک وەزیرانى پێشووى یەک لەدواى یەکى جەزائیر  ئەحمەد ئویەحیا و عەبدولمالیک سەلال تاوانەکانیان-یش بریتین لە گەندەڵى و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات.


34      حیزبى سوشیالیستى دیموکراتى فینلەندا ئاشکرایدەکات کە سانا مارین وەزیرى گواستنەوە بەربژێرى حیزبەکەیانە بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆک وەزیرانى فنلەندا بەمەش مارین دەبێتە بچوکترین سەرۆک وەزیران لە جیهاندا کە تەمەنی تەنها 34 ساڵە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure