رابەری پێشووی بزوتنەوەی ئیسلامی كۆچی دواییكرد

هەواڵ / کوردستان :: 09/12/2019‌ :: 20158‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال


شێخ سدیق عەبدولعەزیز رابەری پێشووی بزوتنەوەی ئیسلامی لەكوردستان لەشاری سلێمانی كۆچی دواییكرد.


عه‌بدوڵا وه‌رتى، وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى كوردستان هه‌واڵه‌كه‌ى بۆ دواڕۆژ پشتڕاستكرده‌وه‌ وتى: "رابه‌رى پێشووى بزوتنەوەی ئیسلامی كه‌ مامى رابه‌رى ئێستاى بزوتنه‌وه‌یه‌ به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچى دوایی كردووه‌، چونكه‌ ماوه‌ى دوو ساڵه‌ له‌سه‌ر جێگه‌ كه‌وتووه‌".

له‌ ساڵى 1939 له‌ گوندى پریس له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌دایكبووه‌، له‌ ساڵى 1993 حزبى نه‌هزه‌ى ئیسلامى دامه‌زراند، له‌ ساڵى 1999 له‌گه‌ڵ حزبى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى یه‌كیان گرت، پاشان لەساڵی 2009  وه‌ك رابه‌رى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى هه‌ڵبژێردرا.

 

بڵاوکردنەوە: ئا. ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure