مانگی رابردوو فه‌رمانی ده‌ستگیكردن بۆ زیاتر له‌ 32 به‌رپرسی باڵا ده‌كراوه‌

هەواڵ / عێراق :: 09/12/2019‌ :: 199‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9ی كانونی یه‌كه‌می 2019 له‌ به‌یاننامه‌یه‌كد رایگه‌یاند، فه‌رمان له‌ دژی 226 تۆمه‌تبار ده‌ركراوه‌، 9 وه‌زیر و 12 په‌رله‌مانتار و 11 پارێزگاریان تیابووه‌.

به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌باره‌ی كۆی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی وه‌ك ده‌ستگیركردن و راپێچكردنه‌ به‌رده‌م دادگا گیراونه‌ته‌به‌ر له‌مانگی رابردوودا، فه‌رمان بۆ 256 تۆمه‌تبار ده‌ركراوه‌.

ده‌ستپاكی روونی ده‌كاته‌وه‌، فه‌رمانی راپێچكردنه‌به‌رده‌م دادگا بۆ 9 وه‌زیر و ئه‌وانه‌ی به‌پله‌ی وه‌زیرن ده‌ركراوه‌، كه‌ وه‌زیری ئێستا و پێشووی تیایه‌، سه‌رباری دوو وه‌زیری پێشووتر، هه‌روه‌ها فه‌رمانكان 12 په‌رله‌مانتاریشی گرتۆته‌وه‌ كه‌ 10 په‌رله‌مانتاری ئه‌م خوله‌ی تیایه‌، سه‌ره‌ڕای بریكارێكی وه‌زیری ئێستا و 3 بریكاری پێشوو 2 بریكاری پێشووتر.

ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ش ده‌كات، فه‌رمی ده‌ستگیركردن و راپێچكردن بۆ پارێزگارێكی ئێستا و 11 پارٍێزگاری پێشوو، له‌گه‌ڵ 118 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئێستا و 26 ئه‌ندامی پێشوو، 11 ئه‌ندامی پێشووتر، له‌ناو فه‌رمانه‌كاندا، 32 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تیایه‌، 19 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئێستا له‌ وه‌زاره‌تی نه‌وت و كاره‌با و په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی و پیشه‌سازی و دیوانی وه‌قفی سوننی، 11 به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوو له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌میندارێتی به‌غدا و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ته‌ندروستی و شاره‌وانییه‌كان و گواستنه‌وه‌ و پیشه‌سازی، هه‌روه‌ها دوو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوو له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و گواستنه‌وه‌ی تیایه‌.

جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌، كۆی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و راپێچكردنه‌كان كه‌ ده‌ركراون دژی تۆمه‌تباران گه‌یشتۆته‌ 256 فه‌رمان، له‌وانه‌ 221یان راپێچكردنه‌، 35 دانه‌یان ده‌ستگیركردنه‌، له‌وانه‌ش 51 فه‌رمانیان جێبه‌جێكراوه‌، له‌ كاتێكدا 68  له‌ تۆمه‌تباران هه‌واڵه‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ و دادگای تایبه‌تمه‌ند یان لایه‌نی لێكۆڵینه‌وه‌ كراون.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure